»  کوردستان
بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەواڵێكی ماڵپەڕێكی سەر بە پارتی رەتدەكاتەوە
 رەوان تاڵیب

سەبارەت بە بڵاوبونەوەی چاوپێكەوتنێكی لە ماڵپەرێك بەناوی (باس نیوز)ـی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت:"ئەو داتایانەی بەناوی منەوە دانراون دوورن لە راستییەوە".
ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"لەو بابەتەی بڵاوبۆتەوە ئەو ژمارەو داتایانەی بەناوی منەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە راستییەوە"، روونشیكردەوە:"گوایە من وتومە: دانیشتوانی كەركوك ملیۆن و نیوێك هاوڵاتین و ملیۆنێك هاوڵاتی شارەكەش بە بەڵی بەشداری ریفراندۆم دەكەن، كە ئەوە دوورە لە راستییەوە".
بەوتەی بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رێژەی دەنگدەر لە شارەكە زیاتر لە 800 هەزار دەنگدەرە كە كوردیش كەمتر لە نیوەی ئەو رێژەیەی بەردەكەوێت"، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"وتومە ئەگەر ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی دیكە بۆ سەربەخۆییە، ئەوە پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی كورد دەنگی خۆی بخاتە پاڵ دەنگی بەڵی بۆ سەركەوتنی پرۆسەكە".
ئەڵماس فازڵ، باسی لەوەشكرد:"ناوەڕۆكی لێدوانەكەم بۆ ئەو ماڵپەرە شێوێندراوە و دوورن لە وتەكانی منەوە"، ئاشكراشیكرد:"داوام لە ماڵپەرەكە كردووە داوای لێبوردن لە شێواندنی بابەتە بكەن و لایبەرن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچیان نەكردووە".
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ماڵپەری ناوبراو، لە رابردوودا چاوپێكەوتنێكی وەهمی لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی (ی ن ك)سازكردووە.


 

‌ 272 جار بینراوه‌
9/23/2017 2:00:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved