»  کوردستان
عەباس فەتاح: سازش لە خاڵی تایبەت بە هەمواركردنەوەی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی ناكەین
 رەوان تاڵیب



 پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت سازش لەو خاڵەی پرۆژەكەی یەكێتی ناكەین كە تایبەتەبە هەمواركردنەوەی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
عەباس فەتاح، ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:"بەهیچ شێوەیەك سازش لەو خاڵەی پرۆژەكەی یەكێتی ناكەین كە تایبەتەبە هەمواركردنەوەی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان"، روونشیكردەوە:"جگە لە خاڵەكانی دیكەی پرۆژەكەمان ئەو خاڵە رەهەندی یاسایی و سیاسی هەیە، بۆیە پێویستە لایەنەكانیش لەسەر ی كۆكبن كە بە چ شێوازێك هەموار بكرێتەوەو لە دەستوری هەرێمیشدا جێگیری بكەین".
بەوتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان، ئەو خاڵانەی كە ئێمە دیاریمان كردووە كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ مەرج و دەرچواندنی یاسا بۆ ریفراندۆم جێبەجێكراون و نەمانی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیش وا كاری لەسەردەكەین، هاوكات باسی لەوەشكرد:" ناتوانین سەرجەم خاڵەكان بە یەك دانیشتن جێبەجێی بكەین، بەڵام پێداگیری دەكەین لەسەر جێبەجێكردنی سەرجەمیان".
عەباس فەتاح، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"ئەو پرسە كۆدەنگی لایەنەكان و فراكسیۆنەكانی پێویستە، هەر بۆیە ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین و لایەنەكانی دیكەش بێنەوە پەرلەمان، بۆ ئەوەی پێكەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بكەین ، چونكە ئەو بابەتە پەیوەندیدارە بە هەرێمی كوردستانەوە".
وتیشی:"ئێمە پێداگیرین لەسەر ئەوەی سیستەمی پەرلەمانی بێت و هەمواری ئەو یاسایە بكەینەوەو  ئێستاش نەمان وتوە كە كاك مەسعود بارزانی پاڵپشتی یاسایی هەیە كە لە ئێستادا سەرۆكی هەرێمەو مامەڵەشی وەكو سەرۆكی پارتی لەگەڵدا دەكەین".


 

‌ 284 جار بینراوه‌
9/23/2017 2:00:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved