»  کوردستان
پۆلیسی كەركوك لە ئامادەباشیدایە
 رەوان تاڵیب

  لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم، پۆلیسی كەركوك لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو لە شارەكە.
عەقید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:"هێزە ئەمنیەكانی كەركوك لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ روبەڕبونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو كە  لە نێو شارەكەدا روو بدەن "، روونشیكردەوە:"لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ریفراندۆم یاخود كەرنەڤاڵێك ئەوە هێزەكانمان بۆ دووشەممەی داهاتو ئامادەكراون".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی شارەكە بەلای ئێمەوە گرنگن و هەموو ئامادەكاریەك بۆ ئەوەش كراوە".
عەقید ئەفراسیاو ، باسی لەوەشكرد:"ئەنجامدەرانی شەهیدكردنی ئەو هاوڵاتیە كوردەی هەفتەی رابردوو كە لەلایەن حیزبێكی توركمانیەوە شەهیدكراو چەند كەسێكی دیكەش بریندرابوون، راستەوخۆ بەبڕیاری دادگا دەستگیركراون و لە ئێستاشدا لە دادگای كەركوكن بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا".
 


 




 

‌ 244 جار بینراوه‌
9/23/2017 2:02:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved