»  عێراق
هەوڵ بۆ كاركردن بە لیستی داخراو دەكرێت
 رەوان تاڵیب




 هەندێك فراكسیۆن و لایەن كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەڵبژاردنەكانی ئایندەدا كار بە سیستمی لیستی داخراو بكرێت و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش هەواڵەكە پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێت:" لە ئێستادا كاركردن بە لیستی داخراو قورسە، چونكە مەرجەعی شیعەكان لەم كاتەدا لەگەڵ ئەوەدا نین.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیرَاق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"بڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەی یاسای هەڵبژاردن بكرێت"، روونشیكردەوە:"لە ئێستادا لە لایەن هەندێك پەرلەمانتارەوە گفتوگۆ لەبارەی یاسای لیستی داخراو بۆ هەڵبژارنەكان دەكرێت".
بەوتەی  ئەو ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێـراق، لە ئێستادا یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراقەو بڕیارە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، بەڵام زیاتر لە رەشنوسێكیش هەیە، هاوكات باسی لەوەشكرد:"دەبێت یاساكە هەموار بكرێتەوەو گفتوگۆ لەسەر یاساكە دەكرێت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچونی بازنەكانی هەڵبژاردن و رێنماییەكان بۆ ئەو كەسانەی خۆیان هەڵدەبژێرن".
ئاڵا تاڵەبانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"هەوڵێكیش هەیە بۆ ئەوەی لیستی داخراوبێت، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆی لەسەر نەكراوەو رەنگە لە كاتی خوێندنەوە بۆ ئەو مادەیە گفتوگۆی لەسەر بكرێت"، ئەوەشی نەشاردەوە:"لە ئێستادا كاركردن بە لیستی داخراو كارێكی قورسە، چونكە مەرجەعی شیعەكان لەم كاتەدا لەگەڵ ئەوەدا نین و هیچ لایەنێكیش بەرەسمی باسی ئەوەی نەكردووە كە لەگەڵ لیستی داخراودابن".
هاوكات راشیگەیاند:"كاركردن بە لیستی داخراو باشی لەوەدایە كە ئەتوانرێت لایەنەكان كەسە باش و بەتواناكانی خۆیان بۆ پەرلەمان سەربخەن، بەڵام لە رووی دیموكراسیشەوە كەمێك رێگری دەكرێت لە دەنگدەر كە خۆی كاندیدە باشەكان هەڵبژێرێت".

 

 



 

‌ 648 جار بینراوه‌
9/23/2017 2:03:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved