»  کوردستان
فەرماندەیەك: هەركاتێ داوای هاوكاری بكرێت پێـشمـەرگــە ئامــادەیــە
 رەوان تاڵیب



لەگەل دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە لە چەكدارانی داعش، هێزەكانی پێشمەرگە لە سنورەكانی كەركوك و بەرەكانی جەنگدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
لیوا هیوا عەبدوڵڵا، جێگری فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"وەكو هێزەكانی پێشمەرگە سەرجەم هێزەكانمان لە سنورەكانی شاری كەركوك و بەرەكانی جەنگدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان"، روونیشیكردەوە:"لە ئێستادا تەنها قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە دەستیپێكردووە ئەوەش لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدینەوەیە".
بەوتەی جێگری فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك، هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراقیدا هەیەو كۆبونەوەشمان لە بارەی ئۆپەراسیۆنی حەویجە لەگەڵدا كردوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"هەر كاتێك داوا لە هێزەكانی پێشمەرگە بكرێت لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتن و هەماهەنگیەی هەمانە ئەوە ئێمە هێزەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان".
هاوكات لیوا هیوا عەبدوڵا، راشیگەیاند:"هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەكاری باشی كردووە بۆ هاتنی نازحەكانی حەویجە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ نازحێك نەهاتۆتە سنورەكانی هێزی پێشمەرگە".

‌ 244 جار بینراوه‌
9/23/2017 2:04:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved