»  عێراق
رێكخراوی بەدرو حیزبی دەعوە وەكو توركمان خۆیان دەناسێنن و حیزبە توركمانییەكانیش داوای هاتنی حەشد بۆ كەركوك دەكەن





 دوا بەدوای رووداوەكەی بەردەم بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی كە تیایدا هاوڵاتییەكی كورد شەهید بوو، لەگەڵ چوار هاوڵاتی كوردو عەرەبیش برینداربوون، هەشت حیزبی توركمانی و شیعی داوای دەستوەردانی سەربازی حكومەتی ناوەندو هاتنی حەشدی شەعبی توركمانی بۆ شاری كەركوك دەكەن.
لە بەیاننامەیەكدا سێشەممەی رابردوو هەریەك لە (بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی، بەرەی توركمانی عێراق، حیزبی توركمان ئیلی، حیزبی قەراری توركمانی، حیزبی حەقی توركمانی، حیزبی عەدالەی توركمانی، ریكخراوی بەدری شیعی، حیزبی دەعوەی شیعی)، بە بیانووی پاراستنی توركمانەكان داوا لە حكومەتی ناوەند دەكەن دەستوەردانی سەربازی لە كەركوك بكات و حەشدی شەعبی توركمانیش بۆ شارەكە بێت و پرۆسەی ریفراندۆمیش رەتدەكەنەوە، لە بەیاننامەكەدا ئەو هەشت حیزبە كە وەكو حیزبی توركمانی خۆیان ناساندووە سەبارەت شەهیدبوون و برینداربوونی هاوڵاتیانی كەركوك نیگەرانی و خەمبارییان نیشان نەدابوو كە لە رووداوەكەی رۆژی پێشتری بوونە قوربانی دەستڕێژی گوللەی پاسەوانەكانی بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی بە پێچەوانەوە وەكو هۆشدارییەك ناویان بردووە.
بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی لەلایەن حوسامەدین دەلاكەوە سەرۆكایەتی دەكرێت كە سەرۆك مافیایەكی ناودارە لە توركیاو و پێش هاتنەوەی بۆ كەركوك لە توركیا زیندانی بووە، بەڵام دواتر لە چوارچێوەی سەودایەكی موخابەراتیدا ئازاد كراوەو نێردراوەتەوە كەركوك و راستەخۆ لەلایەن میتی توركییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
شەوی 18 لەسەر 19ی ئەم مانگە، لەكاتی بانگەشەی ریفراندۆمەكەدا لە بەرانبەر بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی هەشت پاسەوانی بارەگاكە دەستڕێژی گوللە لە گەنجێكی كورد دەكەن كە سەرقاڵی بانگەشە بووە، لە ئاكامدا شەهیدی دەكەن و دوو هاوڵاتی كوردو دوو هاوڵاتی عەرەبیش بریندار دەبن.  


‌ 1740 جار بینراوه‌
9/23/2017 2:10:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved