»  کوردستان
ئاژانسێكی توركی: واشنتۆن دەستبەرداری دەوڵەتی كوردی نابێت بەڵام پشت لە بارزانی دەكات
هەواڵ


لە وتارێكیدا نوسەرێكی توركی لە ماڵپەڕی (تورك پرێس) دەڵێت ئەمریكا بە هیچ جۆرێك دەستبەرداری دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی نەبووەو پشتكردن لە ریفراندۆمیش بۆ لێدانە لە پێگەی بارزانی.  
لە وتارێكیدا بە ناونیشانی (وەسفەیەكی نوێ بۆ باكوری عێراق .. پاكتاوكردنی بارزانی و دەوڵەتێك بۆ كوردستان)ـی نوسەری توركی تەها داغڵی لە ماڵپەڕی تورك پرێس ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمریكاو بەریتانیاو ئیسرائیل تا مانگی مایسی رابردوو، لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم بوونە، بەڵام تەنها 10 رۆژ بەر لە وادەی ریفراندۆمەكە ئەمریكا بە رەسمی دژایەتی دەكات.
ئەو نوسەرە باس لەوەشدەكات كە ئەمریكا یەكێتی خاكی عێراقی لا گرنگ نییەو دەستبەرداری دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی نەبووە، بەڵام پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆ باكوری عێراق جیاواز لە ریفراندۆمەكەی بارزانی"
داغڵی ئاشكرایشی دەكات " واشنتۆن بیر لە پاكتاوكردنی بارزانی دەكاتەوە، سەرەتا هانیدا بۆ ریفراندۆم و ئێستاش دەیەوێت بەم پشتێكردنە دووری بخاتەوە. 
ئەو نوسەرە توركە جەخت لەوەشدەكاتەوە كە واشنتۆن دەستبەرداری بیرۆكەی دەوڵەت نییە " لە باكوری عێراق" و جێبەجێیشی دەكات، بەڵام ئەو دەوڵەتە رادەستیPKK  دەكات نەك بارزانی، هەر بۆیە ئەو شوێنانەی داعش لە عێراق و سوریا دەیداتە دەستەوە، بە هێزەكانی  پەكەكە پڕ دەكاتەوە، بۆیە ئەو نووسەرە "پێی سەیر نییە ریفراندۆمەكە هەڵبوەشێتەوە یان دوابخرێت، بەڵام وەكو داغڵی دەڵێت "ئەوە ناگەیەنێت كە پرۆژەی ئەمریكا سەبارەت بە كوردستان كۆتایی هاتووە". 
لینكی وتارەكە:
http://www.turkpress.co/node/39595



‌ 843 جار بینراوه‌
9/23/2017 2:10:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved