»  کوردستان
ئەنجامە بەراییە فەرمییەكانی رایفرانۆم راگەیەنرا
هەواڵ

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی ئەنجامی بەرایی ریفراندۆمی باشووری کوردستانی راگەیاند.

بەپێی ئەنجامەکە 72.16% ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە، لەو رێژەیە 92.73% ی بەشداربووان بە بەڵێ و 7.27% بەشداربووانیش بە نەخێر دەنگیان داوە.

بە پێی داتاكانی  كۆمسیۆن ژمارەی بەشداربووان لە 5 پارێزگا كوردستانییەكە  (کەرکوک سلێمانی هەولێر، ، ، دهۆک و هەڵەبجە) و شار و شارۆچکە کوردستانییەکانی سەر بە سێ پارێزگای عێراق (موسڵ، دیالە و سەلاحەدین)  و کوردستانیانی دەروەی عێراق 4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەسیش واتە 72.16% ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە.

بەپێی ئەنجامەکەی کۆمیسیۆن لەو ژمارەیە 170 هەزار و 611 دەنگ دوورخراونەتەوە، 40 هەزار و 11 دەنگ پووچەڵکراونەتەوە، 9 هەزار و 368 دەنگیش بە سپی دراون.

بەم پێیە 3 ملیۆن و 85 هەزار و 935 دەنگ بە دروستی دراون، لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 دەنگ بە بەڵێ واتە 92.73% ی بەشداربووان، 224 هەزار و 468 دەنگیش واتە 7.27% ی بەشداربووان بە نەخێر دەنگیان داوە.

‌ 202 جار بینراوه‌
9/27/2017 6:00:00 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved