»  کوردستان
كـەركــوك (370) هــەزار تۆن گــەنم دەچێنێت
 رەوان تاڵیب

بۆ وەرزی داهاتوو لە كەركوك 370 هەزار تۆن گەنم لە لایەن جوتیارانەوە لە پارێزگاكە دەچێندرێت و بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵیش دەڵێت رێژەكە لە پارساڵ زیاترە. 
مەهدی موبارەك، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” لە مساڵدا 370 هەزار تۆن گەنم لە لایەن جوتیارانەوە لە پارێزگاكە دەچێندرێت”، روونشیكردەوە:”ئەو رێژەیە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رووی لە زیاد بوون كردووە كەپێشتر  362 هەزار تۆن بووە”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، سەرجەم ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێی كشتوكاڵ گرتۆتەبەرو  لە ناوەڕاستی مانگی (10)دا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بنە تۆ و پەین بەسەر جوتیاران، هاوكات باسی لەوەشكرد:”دوو جۆرە پەین دەدەین بە جوتیاران بە نرخێكی داشكاو بە بەراورد بە بازاڕ كە ئەوانیش نرخی یەكەمیان 280 هەزار دینارە و ئەوەی دیكەشیان نرخەكەی 480 هەزارە”، هاوكات روونشیكردەوە:”لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو چاندنی جۆ لەلایەن جوتیارانەوە رووی لەكەمیكردووە”.
مەهدی موبارەك، باسی لەوەشكرد:”هۆكارەكەی لەلای جوتیارن خۆیانە كە بۆچی ئەمساڵ جۆ كەمتر دەچێنن، بەڵام رەنگە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تاوەكو ئێستا پارەی ساڵی 2016 یان لە لایەن سایلۆوە پێنەدراوە”. 




 

‌ 173 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:03:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved