»  کوردستان
فەتواكەی لیژنەی حەكیمانی ئەهلی سوننە بە ناشەرعی ناودەبرێت
 رەوان تاڵیب



 خانەی گشتی فەتوادان - لیژنەی حەكیمانی ئەهلی سوننە كە دامەزراوەیەكی مەزهەبی سوونەكانە لە دژی كورد فەتوایەك دەردەكات و یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانیش خانەكە بە بەكرێگیراو ناو دەبات.
ئازاد خورشید، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” خانەی گشتی فەتوادان – لیژنەی حەكیمانی ئەهلی سوننە كە فتوایان دژی میللەتی كورد داوە لەبەرانبەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوانە وێنەی خەڵكی موسڵمانی سونە مەزهەب ناكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەوانە كۆمەڵێك مامۆستای ئاینین كە ناسراویش نین لەسەر ئاستی ئەو كۆمەڵەیەش دانپێنراو نین”.
بەوتەی سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، ئەو كەسانە نوێنەرایەتی شیعەو سونەش ناكەن، ئەو كەسانە ئاین بەكاردەهێن بۆ چەوساندنەوەی میللەتێك پێش ئەوەی دەستدرێژی بێت بۆ سەر ئەو میللەتە ئەوە دەستدرێژیە بۆ سەر خودی ئاینەكەیە”، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”رەنگە كەسەكانی نێو ئەو كۆمەڵەیە بەكرێ گیراوی هەندێك لە لایەنە حزبیەكان بن و ئەوان بەكاریان بهێنن”.


 

‌ 186 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:04:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved