»  کوردستان
تەندروستی كەركوك هاوڵاتیان لە تیمی گەڕۆكی ساختە ئاگادار دەكاتەوە
 رەوان تاڵیب


ماوەیەكە باس لە گەڕانی تیمی گەڕۆكی تەندروستی لە گەڕەكەكانی كەركوك دەكرێت و تەندروستی شارەكەش دەڵێت ئێمە بەر لە دەستپێكردنی هەر هەڵمەتێكی كوتان لە رێگای راگەیاندنەكانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە.  
دكتۆر بورهان عومەر؛ بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو هەواڵانەی لە بەشێك لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دەربارەی بوونی چەند كەسێك بەناوی فەرمانگەی تەندروستی كەركوكەوە سەردانی ماڵەكان بكەن دوورن لە راستییەوە”، ئەوەشی خستەڕوو:”ئەو كەسانە تەنها مەرامیان نانەوەی ئاژاوەو دڵەڕاوكێیە لە نێو هاوڵاتیانی كەركوك”.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، ئەو كەسانەی كە ئێمە بۆ مەبەستی پشكنین یاخود بۆ كوتانی منداڵان دەیان نێرین كەسانێكی ناسراون و خاوەنی باج و جلوبەرگی تایبەتن، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”پێش ئەوەی هەر هەڵمەتێكی تەندروستی بۆ ماڵەكان دەستپێبكرێت ئەوە ئێمە لە رێگای راگەیاندنەكانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە”.
دكتۆر بورهان، باسی لەوەشكرد:”چەند مانگێك لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە راگەیاندنەكان بڵاویان كردەوە كە هاوڵاتیان دەرگا لەو كەسانە نەكەنەوە كە دەچنە ماڵەكان بۆ مەبەستی كوتان و پشكنینی تەندروستی، چونكە ئەوانە كەسانی گومانلێكراون”، وتیشی:”پێویستبوو ئەوان ئەو كەسانەی ئەو هەواڵانە بڵاوەكەنەوە دەستگیریان بكەن نەك باس لەوە بكەن دەرگا لە كارمەندانی تەندروستی نەكرێتەوە”. 



 

‌ 178 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:05:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved