»  کوردستان
پێشمەرگە لە زەرگە دەكشێتەوە
 رەوان تاڵیب


 هێزێكی پێشمەرگە كە لەسەر ئاوی زەرگەی میحوەری خورماتوو بوون، پاشەكەشێیان پێدەكرێت و فەرماندەی میحوەرەكەش دەڵێت هیچ هۆكارێك لە پشت ئەو پاشەكشێیەوە نییە.
عەبدوڵا بۆر، فەرماندەی میحوەری خورماتووی هێزەكانی پێشمەرگە، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە كە لەسەر ئاوی زەرگە بوونە لە ئێستادا پاشەكشێمان پێكردوون”، ئەوەشیخستەڕوو:”پێشتر ئەو هێزەی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی بەیەكەوە بوونە لە ئێستادا تەنها ئەو هێزەی حەشدی شەعبی لێماوە”.
بەوتەی  فەرماندەی میحوەری خورماتووی هێزەكانی پێشمەرگە، هۆكاری كشانەوەی ئەو هێزەی پێشمەرگە هیچ شتێك نیەو تەنها ئەوەیە پێویستی ناكرد ئەو هێزەی پێشمەرگە  لەو شوێنە بێت.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ماوەی دوو ساڵە ئەو هێزەمان لە سەر ئاوی زەرگەن و پاشەكشێمان پێنەكردوونەتەوە”.
عەبدوڵا بۆر، باسی لەوەشكرد:”هێزەكانی حەشدی شەعبی لە سەر پردی زەرگەدان و ئێمەش لەسەر ئاوەكە بوینە مەفرەزەی هاوبەشیشمان پێكەوە هەبووە”.
جێی باسە گوندی زەرگە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای قەزای خورماتوو لە رابردووشدا تیرۆریستانی داعش چەندین جار پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگیان داوە. 
 


 




 

‌ 687 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:07:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved