»  کوردستان
ناوچەی جێناكۆك ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕی شیعەو سوننە بەهێزدەكات
هەواڵ


بەهۆی جێبەجێنەكردنی ماددەی 140ەوە ئەگەری سەر هەڵدانی شەری تایفی و عەشایەری لە دوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە ئارادایە، لێكۆڵەرێكیش هۆشداری لە كارەساتێكی ئەمنی گەورە دەدات.
بە هۆی سیاسەتەكانی رژێمی بەعسەوە چەندین گۆڕانكاری دیموگرافی و ئیداری جگە لەناوچەكانی كوردستان لە ناوچە جیاجیاكانی عێراقیش ئەنجامدراوە، كە دیاریترینیان پرسی ناحیەی نوخێبە كە ئێستا لە نێوان كەربەلای شیعەنشین و ئەنباری سوننەنشیندا ناوچەی جێناكۆكە، كە لە ساڵی 2011 كوشتارگەیەكی شیعەكانی تیا ئەنجامدرا، هەروەها ناوچەی شێخ سەعد-یش ناوچەیەكی جێناكۆكە لە نێوان كوت و عیمارەو بەردەوام بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خێڵەكاندا روودەدات.
واسق ئەلهاشمی سەرۆكی گروپی عێراقی بۆ لیكَۆڵینەوەی ستراتیژی پێیوایە، ئەو دوو ناوچە جێناكۆكە گەورەترین هەڕەشەن بۆ قۆناغی دوای داعش و بۆ ئاژانسە عێراقییەكان وتوویەتی “ چاوەڕوانی كارەساتێكی ئەمنی زۆر گەورە دەكەین لەو دوو ناوچەیە، داوایشی كرد لە رێگەی جێبەجێكردنی ماددەی 140ەوە ئەو دوو كەیسە چارەسەر بكرێن


 

 



 

‌ 200 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:07:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved