»  کوردستان
بۆ رێگرتن لەهەژموونی ئێران ئەمریكا لەناوچە دابڕێنراوەكان هێز جێگیردەكات
 رەوان تاڵیب


ئەمریكا لەچەند شوێنێكی ناوچە دابڕێنراوەكان هێز جێگیر دەكات و پەرلەمانتارێكی كوردستانیش هۆكارەكە بۆ مەترسی تیرۆریستانی داعش و حەشدی شەعبی و ئێران و پێكدادانی سەربازی لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە.
قادر وەتەمان، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەمریكا لەبەر بوونی مەترسی تیرۆریستانی داعش و حەشدی شەعبی و پێكدادانی سەربازی لە ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان هێزەكانی جێگیركردووە، چونكە بەلای ئەوانەوە ئەو ناوچانە هەستیارن “، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو ناوچانە گرنگن بە لایەنی ئەمریكاوە، هەروەها ناوچەی جێناكۆكن و هەرچەندە ریفراندۆمیشیان تێدا ئەنجامدراوە، بەڵام چارەنوسیان بەتەواوەتی یەكلا نەكراوەتەوە”.
بەوتەی بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش، بوونی ئێرانیش كە هەژموون و بەرژەوەندی و پلانی ستراتیژی لە عێراقدا هەیە كە دەیەوێت لە رێگای دەسەڵاتی حكومەتی عێراقەوە بەرنامەكانی خۆی جێبەجێبكات هۆكارێكی ترە بۆ ئەمریكا كە هێزەكانی لەو ناوچانە جێگیر بكات ، هاوكات باسی لەوەشكرد:” ئەمریكا لە نفوزی سەربازیی ئێرانیش لە عێراق نیگەرانەو زانیاری ئەوەشی هەیە ئێران تەنها پێگەی سیاسی و ئابوری لە عێراق نیە بەڵكو پێگەی سەربازیشی  لە ناو جەرگەی عێراقدا هەیە”.
قادر وەتمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” ئەمریكا حەشدی شەعبی هاوشێوەی داعش بەمەترسی بۆسەر خۆی ئەزانێت “، روونشیكردەوە:” بۆ ئەوەی ئێران پێگەی خۆی زیاتر لە ناوچەكە بەهێز نەبێت و ئەمریكاش مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئێران دروست بكات، بۆیە ناچارە هێز جێگیر بكات “.
راشیگەیاند:” ئێران دەیەوێت لەو گۆڕانكاریانەی دێنە پێش،  بەرگری لە بەرژەوەندیەكانی خۆی بكات و بەدەستكەوتیش لە بابەتەكە دەربچێت”.

‌ 406 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:11:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved