»  پەڕەموچ
بــۆجـــارێــكــی تـــر چــــاوم پێــت دەكـــەوێتـــــەوە
ن: نزار السلطانى




و: پەڕەمووچ

بۆ جاری دووەم 
چاوم پێت دەكەوێتەوە، 
نازانم كەی و چۆن..!!
رەنگە ببمە بەشێك 
لە چنراوەی خەیاڵت
یان خۆم بە خەتێكی تۆخی 
پارچە پەرۆیەكتەوە هەڵواسم و 
هەر لە نیگات برووانم، 
یان دەبمە پرشنگێك 
لەرۆشنایی خۆر 
تا رەنگەكانت لە ئامێزم بگرن. 
دواتر هەر لەسەر پارچە كوتالیكدا 
خۆم دەنەخشێنم 
بەڵام نازانم كەی.. و لەكوێ
بەڵام بێگومان هەر دەتبینمەوە 
رەنگە ببم بەكانیلەیەك و 
بەسەر جەستەتدا 
بە دڵۆپە اوی رۆشن تێپەڕببم و 
لێگەرێم خوناوەكانی بەیانیم 
بەسەر سینگی ئاگرینتدا
ئۆقرەبگرن. 
هیچ نازانم 
جگە لەوەی كە ئەم ژیانە 
هەر لەگەڵ خۆم بەرێوەیە
كە جەستە لەناو دەچێت 
هەموو شتەكان لەگەڵ خۆی 
لەناو دەبات،
بەڵام تاڵە دەزووەكانی یادگاری 
بە گەردیلەیەك چنراوەتەوە 
لەناوناچن
رۆژێك دێ.. ئەو گەردیلانە 
كۆدەكەمەوەو دەزوویەك لێدەچمەوە 
تا دیسانەوە دەمگەیەنێت 
بە تۆ.. 

‌ 320 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:17:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved