»  پەڕەموچ
من پارچە پارچەبووم
ساكار ئاوەز


من پارچە پارچەبووم 
بەشێكم لە جەستەی پڕ غروری تۆ بە جێ ماوە
بەشێكم لە رۆحی ون بوی خۆمدا مەست بووە، 
بیرم بێت هیچ كات كۆ نەبومەتەوە 
یادگاریەكانی منداڵیشم پارچە پارچە بوون 
لە كۆڵانێكی تێك شكاوی رۆژهەڵات بە جێ مان 
هیچ كات بۆم كۆ نەبونەوە 
تەنانەت نەیانهێشت لە كۆڵانی بیرەوەریەكانما 
پیاسەیەكی بەر مزگەوتەكەی خوداش بكەم 
هیچ كات هەنگاوەكانم پێكەوە لە گەڵم نەهاتوون
هەمیشە یەكێكیان لەنگ بوە 
بۆیە لە منداڵیەوە راهاتووم 
بیرەوەریەكانم بە فەرامۆشی و 
ڕەحمەتێكیش بۆ برینەكانم 
بە خودا بسپێرم.




‌ 139 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:17:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved