»  وەرزش
 بۆ بینینی میسی نزیكەی 50 هەزار بلیت لە ماوەی 25 خولەكدا فرۆشران



هاندەرانی یانەی بۆكاجۆنیۆر بۆ بینینی میسی لە سەر یاریگای (بۆمبۆنێرا)ی تایبەت بە یانەكەیان، هەموو لە یارییەكەی ئەرجەنتین بەرانبەر پیرۆ ئاماد دەبن .
 رۆژنامەیمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد:” یاری داهاتووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی رووسیای 2018 لە بەرامبەر پیرۆ لەسەر یاریگای بۆمبۆنێرا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەوەی گرنگە پلیتی یاریگاكە كە نزیكەی 50 هەزار بینەر لەخۆ دەگرێت لە ماوەی 25 خولەك فرۆشرا، ئەمەش بە هۆی بوونی میسی و هاوڕێكانیەتی كە بۆ ماوەیەكی زۆرە بۆ یەكەمینجار لەسەر ئەو یاریگایەدا یاری دەكەن.
هەمووان چاوەڕوانی ئەو یارییەن لە ئەرجەنتین نەك تەنها لە بەر میسی بەڵكۆ بۆ یەكلاییكردنەوەی سەركەوتن بۆ مۆندیالە بە رابەرایەتی خۆرخی سامپاولی .


‌ 181 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:21:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved