»  وەرزش
سەلمان نەوزاد: ئاواتم بە دەستهێنانی نازناوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی



سەلمان نەوزاد یاریزانی تازەپێگەیشتووانی هەڵبژاردەی بادمنتۆنی عێراق لەم دیدارەی لاپەڕەی وەرزشی(هەواڵ)ـدا، باس لە  ئاواتەكانی خۆی دەكات و هیواخوازە نازناوێكی باش و بەرز  لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی بەدەستبهینێت.
*دەستپێكی یاریكردنت  بۆ كوێ و چ ساڵێك دەگەڕێتەوە؟ 
- سەرەتای  یاریكردنم  بۆ ساڵی 2010 دەگەڕێتەوە،  ئەوەش  لە سەنتەری چالاكی گەنجان بوو.
*كێ هاندەرو پاڵپشتت بوو ؟ 
- ماموستا فەرمان حەسەن هاندەرو یەكەم راهێنەریشم بوو  تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، جگە لەوەش لە چەندین رووە پاڵشتم بووە تا بتوانم بەردەوام بم لە یاریكردن.
* یەكەم بەشداریكردنت لە خولەكەكانی بادمنتۆن لە چ ساڵێك بوو ؟ 
- ساڵی 2012 بوو، كە  نوێنەرایەتی یانەی سۆلافم كرد لە خولێكی عێراق، دواتر لە ساڵی 2013چوومە ریزی یانەی بابەگوڕگوڕو تا ئێستاش نوێنەرایەتی ئەو یانەیە دەكەم . 
* كەی هەڵبژێردرایت بۆ هەڵبژاردەی عێراق؟ 
- لە ساڵی 2012و لە ئاستی بێچوەشێران دیاری كرام بۆ هەڵبژاردەی عێراق و ئێستاش یاریزانی تازەپێگەیشتووانی هەڵبژاردەی عێراقم. 
*دیارترین ئەنجامەكانت ؟ 
- لە ساڵی 2014 لەسەر ئاستی بێچووەشێرانی عێراق پلەی سێهەمم بەدەستهێناو لە ساڵی 2017 و لە سەر ئاستی تازەپێگەیشتووانی یانەكانی ناوچەی باكورو كوردستان پلەی دووەم بەدەستهێناوە . 
*گرفتەكانت وەكو یاریزانی بادمنتۆن ؟ 
- قەیرانی دارایی یانەكان كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر یاریزانان و یارییەكەو بەشداریكردنمانی لە پاڵەوانێتیەكان سنووردار كردووە، جگە لەوەش نەبوونی هۆڵی داخراوی گرفتێكی ترە. 
*ئاواتت چیە ؟ 
-هیوادارم لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بتووانم پلەیەكی بەرز بەدەست بهێنم و بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی شارەكەم كەركوك بكەم.

‌ 616 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:21:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved