»  وەرزش
خولێكی تۆپی پێ بۆ یانەكانی كەركوك سازدەكرێت


یەكێتی تۆپی پێی كەركوك خولێك بۆ یانەكانی كەركوكی بەشداربوو لە خولی تۆپی پێی كوردستان سازدەكات.
سەبارەت بە خولەكە جەلال ئیبراهیم ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی  كەركوك بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی: “ مەبەست لە سازدانی خولەكە زیاتر وەك هەنگاوێكی ئامادەكارییە  بۆ یانەكانی كەركوكی بەشداربوو لە خولی كوردستان”.
جەلال ئیبراهیم وتیشی:” شەش یانەی كەركوك لە هەردوو خولی پلە نایاب و پلە یەكی كوردستان  ركابەری دەكەن، یانەكانی (كەركوك وگازی باكور) لە خولی نایاب و (سەورەو سۆلاف و ئاڵتوون كۆپری و خاك) لە خولی پلە یەك ركابەری دەكەن “.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” خولەكە دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ یانەكان بۆ ئەوەی لە ئاستی تیپەكانیان بە ئاگا بن پێش ئەوەی بچنە نێو ركابەرییەكانی خولی تۆپی پێی پلە یەك و پلە نایابی  كوردستان “.

‌ 239 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:22:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved