»  وەرزش
عەدنان عەبدوڵڵا : دێوەزمەی قەیرانی دارایی باڵی بەسەر تۆپی پێی سۆلاف كێشاوە


قەیرانی دارایی تەنگی بە یانەی سۆلاف هەڵچنیوەو هەڕەشە لە تیپی تۆپی پێی یانەكە دەكات لە بەشداریكردن لە خولەكانی كوردستان و سەرپەرشتیاری تیپەكەش داوای هاوكاری دەكات.
عەدنان عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سۆلاف لە لیدوانێكیدا بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) باسی لە كێشەكانی یانەی سۆلاف كردوتی “ یانەكەمان  بە قەیرانێكی دارایی سەخت دەگوزەرێت و تا ئێستا قەرزی كەڵەكەبووی لەسەر ماوە، ئەمەش وایكردووە زۆرێك لە چالاكیە وەرزشیەكانی یانەكە تووشی ئیفلیجی ببێت”.
هەروەها عەدنان وتی “ قەیرانە داراییەكە بە شێوەیەكی زۆر گەورە كاریگەری لە سەر تیپی تۆپی پێی یانەكەمان جێهێشووە بۆ نموونە تیپی لاوانمان كە یەكێكە لە تیپەكانی خولی نایابی كوردستان  پاشەكشێی كرد لە خولەكە، ئەگەر دەستی هاوكاریمانبۆ درێژ نەكرێت، خولی پلەیەكی كوردستان كێشاوەو گەر دەستی هاوكار بۆ یانەكە درێژ نەكرێت، ئەوە بێگومان لەو خولەش پاشەكشێ دەكەن”.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا عەدنان عەبدوڵڵا داوای لە مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد كە ئەو بەڵێنەی داویانە بۆ هاوكاریكردنی یانەكەیان  جێبەجێی بكەن و بە هەمانشێوەش داوای لە ئیدارەو دەزگا وەرزشیەكانی كەركوك كرد هاوكاری یانەكە بكەن بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە، چونكە مێژووی پرشنگداری یانەكە  لە هەموو لایەك دەخوازێت هاوكاری بكەن.

‌ 628 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:22:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved