»  باران
لەماوەی حەوت مانگدا چوار شوو دەكات



پۆلیسی پاكستان رۆژی 24/9/2017 دەستگیركردنی ژنێكیان راگەیاند كەتەمەنی 18 ساڵە و لەماوەی حەوت مانگدا چوار شووی كردووە.
بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز لەزاری پۆلیسی پاكستانەوە: ئەو ژنە ناوی سەنایە و تەمەنی 18 ساڵە ئەو هاوسەرگیریانەشی تەنها بۆ پارە و خشڵ ئەنجامداوە تا بیانبات و سەرجەم هاوسەرگیریەكانیشی ساختە بوون و شایەدحاڵ و گرێبەستەكانی ناڕاست بوون.
دەستگیریكردنی ئەو ژنە دوای سكاڵای دوو لەو كەسانە دێت كە هاوسەرگیریان لەگەڵ ئەنجامداوەو گرێبەستەكانیان ساختە دەرچوون، لەگەڵ ئەوەش مارەیی و ئاڵتونەكانیان نەمابوون. 

‌ 122 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:24:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved