»  شۆک
زیاتر لە هەزار دەرچووی یەكەمی هەرێم دادەمەزرێنرێن



بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 1197 لە دەرچووانی یەكەمەكانی هەرێمی نیشانداوە.
لەو راگەیەندراوەدا كە 26/9/2017 بڵاوكراوەتەوە، “بەپێیی نوسراوی ژمارە 4146 كە لە بەرواری 20/9/2017 بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وێنەیەكی نێرراوەتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەنجومەنی وەزیران لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی خوێندنی 2014-2015 دەربڕیوە،كە ژمارەیان هەزار سەد و نەوەد و حەوت دەرچووە.
ئەوەش راگەیەندراوە::” ئەو ژمارە دەرچووە لەسەر میلاكی هەمان زانكۆ و پەیمانگەكانی خۆیان بە موچەو ناونیشانی شایستەی داراییان و بەپێی بڕوانامەكانیان لەبەرواری دەسبەكاربونیان كاروباری دامەزراندنیان بۆ تەواو دەكرێ.




‌ 118 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:27:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved