»  شۆک
ریزبەندی 10 لە هەرە خراپترین وڵاتەكان بۆ گەنج
ئا / هاوار ستار


گەنجان بەردەوام لەگەڵ سەردەمدا رێدەكەن و بەدوای ژیانێكدا دەگەڕێن نوێ بێت، بۆ ئەوەش زۆربەی وڵاتان پشتی بە چۆنییەتی ژیانی گەنج و خۆشگوزەران كردنیان بەستوە، چونكە لە گرنگی ئەو چینە دەزانن، بەڵام ئەی ئەگەر بێینە سەر ئەو وڵاتانەی ژیانی گەنج تێیدا ساڵانێكە دۆزەخە، لێرەدا لە ریزبەندیەكدا ئەو دە وڵاتە دەخەینە روو كە گەنجان تێیدا لەژیانێكی نالەباردا دەژین .

1 -كۆریای باكور: ئەو وڵاتە جێگەی زۆرترین مشتومڕی جیهانیە لە زۆر بواردا، بەهۆی ئەوەی بنەماڵەیەكی دیكتاتۆر حوكمی دەكەن و لەئێستاشدا سەرۆكی ئەو وڵاتە كیم جۆنگ ئون، كە بە دیكتاتۆرە گەنجەكە ناسراوە، لەو وڵاتە هاوڵاتیان هەژار و ژێردەستەن، گەنج خاوەنی هیچ بڕیارێك نییە، بەڵكو بەپێچەوانە بۆ هەموو هەنگاوێك یاسای دیكتاتۆرانە دیاریكراوە، لەكۆریای باكور گەنج ناچاری ئیشی بێ موچە و سەربازیی دەكرێت بەخۆبەخشی، گەنجەكان دەكرێنە سەرباز و پاشان لە كانەكاندا كاری قورسیان پێدەكەن بێ وەرگرتنی هیچ بەرامبەرێك، بەپێی ئامارێك رۆژانە لەو وڵاتە 100 گەنج دەستگیردەكرێن، دەكرێت بڵێین كۆریای باكور بۆیە یەكەمی ریزبەندییە چونكە گەورەترین بەندینخانەی گەنجانە لەجیهان.
2 -سۆماڵ: دوای لەدەستدانی حوكم و حكومەتەكەی سۆماڵ چوار ملیۆن كەسی تێدا مرد كە زۆربەی هەرە زۆریان گەنج بوون، بێ یاساییەكی بێڕادە لەو وڵاتەدا هەیە و بێ جێگەیی و پەیڕەوكردنی یاسای ئیسلامی بێ بنەما لەو وڵاتە لەهەڵكشانە، لەدوای ساڵی 1990ەوە سۆماڵ ژیانی گەنج تێیدا بووەتە كوشتار و لەناوبردن و مافیایی، لەو وڵاتە گەر زمانێكی تر بزانی یان فێر ببی هەڕەشەی كوشتنت لێدەكەن لەنێو هەندێك خێڵدا.
3 - ئەفغانستان: كۆماری ئیسلامی ئەفغانستان بەمژینی خوێنی گەنجان ناودەبرێت، ئەویش ئێستا حكومەتەكەی باشە، بەڵام سێبەری تاڵیبان لێیان نەبووەتەوە و توندڕەوی ئیسلامی یەخەی گرتون، لەوێ هەمو شت بەفیشەك چارەسەر دەكرێت، زەویەك نەماوەتەوە مین رێژ نەبێت و گەنجەكانی كەم ئەندام یان نەكوشتبێت، ئەوە جگە لە كوشتن لەسەر جلوبەرگ و رای جیاواز و مۆدێرن بوون بەردەوامە تەقینەوەكان لەو وڵاتە تەواو نابن.
4 - پاكستان: پاكستان 1947 بوو بە وڵات، ئەو وڵاتە یەكێكە لە وڵاتە گەرمەكان و پلەكانی گەرمای لەهاویندا بەرز دەبنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا كارەبا لەو وڵاتە زۆر خراپە و ئاو وەكو پێویست نییە، خەڵكەكەی بەردەوام روبەروی دەستدرێژی دەبنەوە، كوشتار و شەڕی گروپە ئاینیەكان بەردەوامن تێیدا، بە عەقڵیەتی سەدەی هەژدەهەم لەو وڵاتە ژیان دەگوزەرێت.
5 - عێراق: بۆ هەرجێیەكی دونیا ویستت گەشت بكەیت بۆ عێراق مەچۆ، لەو وڵاتە جەنگ ناوەستێت، شەڕی نەتەوایەتی و ئاینی و خێڵەكی تێیدا بەردەوامە، خەڵك لەو وڵاتە قوربانی یەكەمە چونكە وڵاتێكی فرە ئاین و فرە نەتەوەییە، بەڵام گەنجەكانی بەهۆی سیاسەتی سیاسییەكانەوە بونەتە دوژمنی یەك، سەرقاڵی ئەوان تەنها بۆ یەك شكاندن و توندوتیژیە و داهێنان لەو وڵاتە لەوەستاندایە.
6 - سوریا: ئەوەی لەو وڵاتەدا دەگوزەرێت هیچی بەپێوە نەهێشتوە، لە ئێستادا لەجەنگێكی هەرە گەوەرەدایە، رۆژانێك بوو حەزت دەكرد سەردانی ئەو وڵاتە بكەی لەپێش ئەوەی حەزت بچێتە وڵاتێكی وەكو هیندستان، بەڵام ئێستا بەهۆی دەوڵەتی ئیسلامی و حوكمی فاشلی سەرۆكایەتییەكەیەوە ژیانی تێدا نەماوە و نیوەی خەڵكەكەی كوژران و ئاوارە و وێڵی وڵاتان بوون.
7 - سودان: لەم ریزبەندیە سودان حەوتەمە بۆ ژیانی گەنجان تێیدا، داڕوخانی ئابوری لەو وڵاتە لە لوتكەیە، شەڕی ناوخۆیی و مافیایی دووبەشی كردوە، باشوری سودان ئەگەرچی ئارامیەكی بەخۆوە بینیوە بەڵام لەروی ئابوریەوە ژیان تێیدا قورسە.
8 - زیمبابۆی: بەفەرمی وڵاتێكی كۆماریە، دەكەوێتە باشوری ئەفریقاوە، بەڵام حكومەتەكەی لەسەر خوێنی خەڵكەكەی دەژی، ژیان لەوێ زۆر سادەیە، پێشكەوتن تێیدا بەدی ناكرێت، دەستدرێژی سێكسی لەوێ بەردەوامە و گەنجەكانی ژیانی جەنگەڵ دەژین.
9 - شانشینی سعودی عەرەبی: ئەگەرچی لەو وڵاتە دەسەڵات زۆر كێشەی نەبێت، بەڵام خەڵكەكەی خۆیان كێشەن، بەهۆی باڵادەستی بیری ئاینی تێیدا، واخۆیان دەردەخەن نەتەوەی هەڵبژێردراون بۆ پێشڕەوی ئیسلام لە جیهان، بەڵام لەوێ نە سینەما هەیە و نە شانۆ و نەئامرازەكانی خۆشگوزەرانی گەنج، كچ و ژنەكانیان ژیان لەنێو ماڵدا بەسەردەبەن و یاساكانیان دژ بەمێینەن.
10 - چین: پێت سەیر نەبێت وڵاتێكی خاوەن پێگەی وەك چین لە ریزبەندی ناخۆشترین وڵاتەكان بۆ ژیانی گەنجان هەبێت، دانیشتوانی ئەو وڵاتە یەك ملیار و سێ سەد و هەشتاو هەشت ملیۆن كەسە، حكومەتی چین حكومەتێكی شكستخواردوە، دەكرێ بڵێین مافەكانی ژن و منداڵ لەو وڵاتە بێ كێشەن، بەڵام گەنج تێیدا خۆشگوزەران نییە بەهۆی زۆری كاتەكانی كاركردنەوە.
سەرچاوە:thetoptens

‌ 353 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:28:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved