»  هەمەڕەنگ
بورهان خۆشناو مـەشـخەڵ بڵاودەكاتەوە



هونەرمەند و لاوكبێژی ناسراوی شاری هەولێر بورهان خۆشناو نوێترین بەرهەمی خۆی بەناونیشانی (مەشخەڵ) بڵاودەكاتەوە. 
لەو باریەوە هونەرمەند بورهان خۆشناو، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەرهەمی (مەشخەڵ)، بەرهەمێكی نیشیتماینیەوە و گوزارشت لە یەك ریزی و یەك دەنگی كورد دەكات”، ئەوەشیخستەروو:”بەرهەمەكە لە ئاوازی خۆمە و هۆنراوەكەشی لە لایەن شاعیر مامۆستا بێبەشەوە دانراوە و كاری میوزیكیش هێمن حوسێن بۆی ئەنجامداوە و كاری دەنگیش ئاكۆ عومەرە و لەلایەن ستۆدیۆی میلۆدیشەوە كارەكانی كراوە”.
بەوتەی ئەو هونەرمەندە، كاری دەرهێنانی بەرهەمی (مەشخەڵ)، هاوكار فەرهاد كاری تێدا كردوە و كاری مۆنتاژیش فەرمان ئیسماعیلە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەم بەرهەمە نوێیەم گوزارشتی تەواو لە نەتەوەی و نیشیتمانی و یەك ریزی میلتەكەمان دەكات بۆ سەربەخۆی و دروستبونی كۆماری كوردستانە”.
بورهان خۆشناو، راشیگەیاند:”بەرهەمی مەشخەڵ لە ئێٍستادا لە ناوەندەكانی راگەیاندن بڵاوبۆتەوە و لەلای خۆشمەوە پێشكەشی دایكی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردێكی دەكەم”.

‌ 349 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:30:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved