»  هەمەڕەنگ
نما سالار: ناوەندی خوێندن و فێركردنی میوزك لە كەركوك كەمە




نما سالار، كچۆلە 14 بەهارییەكەی بواری میوزك، ئاواتەخوازە لە ئایندەدا، گرووپێكی میوزیكی تایبەت بە خۆی هەبێت و تا لەو رێگایەوە خزمەت بە هونەری كوردی بكات”.
نما سالار، بۆ دوا لاپەڕەی (هەواڵ) وتی:”میوزیك لە كەركوك لاوازە بەهۆی كەمی ناوەندەكانی خوێندن و فێربوونی میوزیك لە شارەكە”، روونشیكردەوە:”كچان بەدەر نین لەو كەموكوریەی لە میوزیك دا لە شاری كەركوك بوونی هەیە چونكە ژمارەی ئەو كچانەی لە بواری میوزیك كاردەكەن زۆر كەمن و لە پەنجەی دست تێناپەرن”. 
بەوتەی ئەو كچۆڵە گیتار ژەنە، لەئێستاد لە سەرەتای بواری میوزیكدایە و  ئاوات و خولیاشی ئەوەیە كە بتوانێت لە ئایندەدا پرۆژەی میوزیك و هونەری گرنگ و جۆری پێشكەشبكەم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لەگەڵ سەنتەری گەنجان راهێنان ئەكەم و چەند پرۆژە و كۆنسێرتێكی هونەریشمان لە پێشدایە و خۆمانی بۆ ئامادەدەكەین”.
هسەبارەت بە پشتیوانیكردن و هاندانی بۆ بەردەوام بوون لە بواری میوزیكدا دەڵێت:” لە خێزانێكی میوزك دۆست گەورە بومە و بە هاوكاری باوكم كە هەم مامۆستا و هەمیش پاڵپشتیەكی تەواومە لە بواری میوزیك و  پێشكەوتنم لە بوارەكەدا و  هەروەها مامۆستا شلێریش كە هەمیشە هاوكارم بوە لە سەنتەری گەنجان”. 
نما سالار، راشیگەیاند:”حەز دەكەم  رۆژێك بێت گرووپێكی میوزیك دابمەزرێنم، لەو رێگایەوە خزمەت بە هونەر و میوزكی كوردی بكەم “، ئەو كچە میوزیك ژەنە،وتیشی:”میوزیك مایەی ئاسودەیمە و خۆاركی مێشكە”.

‌ 395 جار بینراوه‌
9/30/2017 10:31:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved