»  کوردستان
رۆژی هەینی تەرمی سەرۆك مام جەلال دەسپێردرێت




وتەبێژی مەكتەبی سیاسی (ی ن ك) ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"پێشبینی دەكەن رۆژی شەممە یەكەم رۆژی پرسەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال لەسەرجەم بوارەكانی ژیاندا پەیوەندییەكی بێسنووری هەبوو و لەگەڵ سەركردەكانی بزوێنەرو داینەمۆی رووخاندنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری عێراق و ئەندازیاری دامەزراندنی عێراقی نوێ بوو.
وتیشی، رۆژی هەینی تەرمی سەرۆك مام بەخاك دەسپێردرێت و پێشبینیش دەكرێت رۆژی شەممە یەكەم رۆژی پرسەی سەرۆك مام جەلال بێت لەشاری سلێمانی و رۆژی دووەمیش لەكەركوك و ھەولێرو سلێمانی و شارەكانی تریش رێوڕەسمی پرسەی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەدەچێت
‌ 194 جار بینراوه‌
10/4/2017 12:24:21 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved