»  کوردستان
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە : با ڕۆژی کۆچی دوایی تاڵەبانی بکەینە ڕۆژی سەوزکردنی کوردستان


بەبۆنەی کۆچی دوایی "مام جه‌لال" سەرکردە و ويه‌كه‌م سه‌رۆ‌ك كۆمارى كورد له‌ مێژووى عێراقدا. پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین،

تاڵەبانی ،يه‌كێك بوو له‌ گه‌وره‌ترين بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی  عێراق لە دوای پرۆسەی ئازادی و پارێزه‌رى ئاشتەوایی وته‌بايي عێراق بوو له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا. مام جه‌لال به‌ كه‌سايه‌تييه‌ كاريزماييه‌كه‌ى ناسرابوو، جێگه‌ى متمانه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بوو.بەناوی سەرک ودەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى  بنەماڵەکی و ئەندامان و دۆستانی یەکێتی و گەلی کورد وسه‌رجه‌م گه‌لانى عێراق ده‌كەین.

بەو پێیەی تاڵەبانی زۆربەی ژیانی بۆ خاک و نیشتیمان بەخت کرد، داوا دەکەین لە یادکردنەوەی  سەرجەم قۆناغەکانی ژیانیدا گرنگی بەسەوزکردنی کورستان بدرێ بەتایبەتی لە ڕۆژی لە دایک بون و ڕۆژی کۆچکردنیدا. هەڵمەتی سەوزکردن و چاندنی ملیۆنان نەمام لە کوردستان ڕابگەیەنرێت.

‌ 254 جار بینراوه‌
10/4/2017 11:57:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved