»  کوردستان
فیدراسیۆنی پەنابەران: دژە تیرۆر 9 كۆچبەری دیكە دێنێتەوە
 رەوان تاڵیب


 سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات 9 پەنابەری دیكە لە رۆژاوای كوردستانن كار لەسەر ئەوە دەكرێت لەلایەن دژە تیرۆرەوە بگەڕێندرێنەوە باشوری كوردستان.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”لە دەریای رەشزیاتر لە 10 پەنابەر بێسەرو شوێنن”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو رووداوانە بە شێوەی تەواوی نازانرێت چەند كەس بێسەرو شوێنن تا دوای مانگێك، چونكە جاری وایە كەسێك بەتەنیا سەفەری كردووە بێسەرو شوێن بوە كەسیش نەیزانیوە”.
بەوتەی  سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، هەندێك لە مەلەفی ئەو كەسانەی بێسەرو شوێنن مەلەفەكانیان بە تەواوەتی نەگەیشتۆتە دەستمان تا بەدواداچونی بۆ بكەین لەرێگای كۆنسوڵخانەی توركیا و رۆمانیاوە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو كەسانەشی دیپۆرت كرابونەوە كەوتبونە لای بەرەی نوسرە سەرجەمیان بە هەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆر رادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە”.
ئاری جەلال، باسی لەوەشكرد:”9 پەنابەریش كە لەلای بەری نوسرە بوونە ئازادكراون و لە ئێستادا لەلای برادەرانی ئێمەن لە رۆژئاوای كوردستانن”، وتیشی:”لەبەر ئەوەی ژیانی ئەو 9 كەسە نەكەینە باری مەترسییەوە چونكە لە نێوان عەفرین و كۆبانی و ناوچەكانی دیكە چەند هێزێكی چەكداری لێیە بۆیە كار لەسەر ئەوە دەكرێت لەلایەن دژە تیرۆرەوە بەشێوەیەك و رێگایەی باش بگەڕێنەوە باشوری كوردستان و  رادەستی كەسوكارەكەیان بكرێنەوە”.


 

‌ 475 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:29:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved