»  پەڕەموچ
سەفەر
ژیكاڵ مەریوانی



شەقام 
سەفەری لێ ئەچۆڕێ
سۆزی بێتاقەتی
پەنجەی شار
لەگۆ
دەتۆرێنێ 
بیرەوەری ئەم كۆڵانە ئەنجن ـەنجن
ئەنێرنە پەستووی ماڵێ
هەناسەی ڕۆژی 
لێ دائەخەن
پێیان بكرێ
بۆ پەنجەرە
بۆ درگا
بۆ دیواڕ
سنوور ئەڕوینن
***
لێرە 
هەموو هەنگاوێ
رۆیین ئەگرێ
باخ بە قاچاخی 
تامی 
ترێ ئەكات
پاییز
شەرمنانە
ماچی 
هەنار 
بە لادەمی
دارو
بێزووی بارانەوە
ئەبات
پێیان بكرێ
گوڵ بەدەم
جەرگی ئەبڕن
دۆلار دۆلار
چركەی بێ دەنگی
لە كۆڵانی مەرگ ئەكڕن

‌ 393 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:34:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved