»  شۆک
گەنجێكی سعودی بەهۆی گێچەڵپێكردنی بە ژنانی شۆفێرەوە دەسگیردەكرێت



دەسەڵاتی سعودی گەنجێك دەسگیر دەكات كە لەگەڵ دەرچوونی بڕیاری رێگەدان بە شۆفێری ژنان هەڕەشەی لە ژنانی شۆفێركردووە و هەر لەگەڵ بڕیارەكە یاسایەكی تایبەتی بە بنبڕكردنی گێچەڵكردن بە ژنانی شۆفێر دەركردووە.  
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودی ئاشكرای دەكات كە دەسەلاتەكەیان گەنجێكی دەسگیركردووە بەوەی هەڕەشە لە ژنان دەكات لەناو ئۆتۆمبیلەكانیان دەیانسوتێنن، ئەمە لە كاتێكدایە زۆربەی سعودیەكان ئەم بڕیارەی سەلمان پاشایان بە هەنگاوێكی ئەرێنی شارستانی هەژماركردو بە رۆژێك دوای ئەو بڕیارە ژنانێكی زۆری شۆفێر مانۆرێكی گەورەیان لە ریازی پایتەختی سعوودی ئەنجامدا، لەبەرانبەردا هەندێك لە كۆنخوازان تووڕەیی خۆیان دەربڕی و لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە بە بیانووی فەتوای پیاوانی ئایینیەوە هەڕەشەو گوڕەشەیان لە ژنان دەكرد.
دەستگیركراوەكە جلێكی سپی لەبەربووەو لە فیدیۆیەكی كورت هەڕەشەی لە ژنان كردووەو تەشەرو پلاری ناشرینی تێگرتوون. 
ئێستا دادگای گشتی سعودیە لەسەرو بەندی داڕشنی یاسایەكە بۆ نەهێشتنی گێچەڵپێكردن بە ژنان بە گشتی و ژنانی شوفێر بەتایبەت، بەوەی ئەم ئاكارە ناشارستانیەولەگەڵ بەهای ئیسلام ناگونجێت دەبێت لە رێگەی چەند بڕگە یاسایەكەوە بچێتە خانەی تاوانەكانەوە. 

‌ 323 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:36:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved