»  باران
یەكەم رۆژی كردنەوەی قوتابخانە گیان لەدەست دەدات



لەگەڵ یەكەم زەنگی یەكەم رۆژی كردنەوەی دەرگای خوێندنی قوتابخانەكان كچێكی تەمەنی هەشت ساڵ بە روداوی شێلان بە ئوتومبیل گیان لە دەستدەدات.
سەرچاوەیەكی پۆلیس بەهەواڵی راگەیاند: ئەو كچە ناوی (رەیان محەمەد حەسەن) تەمەن هەشت ساڵ و خوێندكاری دووی سەرەتایی بووە لە قوتابخانەی (خاك) لەشارۆچكەی تەقتەق و لەكاتی چونی بۆ یەكەم رۆژی خوێندن ئوتومبیلێك دەیشێلێت و گیان لەدەستدات.
راشیگەیاند دوای روداوەكە شوفێرەكە دەستگیركراوە و تەرمی ئەو خوێندكارەش براوەتە پزیشكی دادی و دواتر رادەستی خانەوادەكەی كراوە بۆ بەخاك سپاردنی.


‌ 344 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:36:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved