»  کوردستان
حەشدی حەویجە: هیچ روبەڕوبوونەوەیەكی قورس لە قەزاكە نەبووە
 رەوان تاڵیب



 بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە هەڵاتووەكانی حەویجە لەنێوان پێشمەرگەو داعش گیریان خواردووەو روبەڕوبوونەوەی قورسیش لە قەزای حەویجە نەبووە.
ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجەو وتەبێژی حەشدی حەویجە، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە هەڵاتووەكانی حەویجە لە نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزەكانی پێشمەرگە بەهۆی بوونی بۆمبی چێندراو لە ناوچەكە گیریان خواردووە “.
ئەوەشیخستەڕوو:”لە قەزای حەویجە 25 گوند زیاتر ماونەتەوە كە تائێستا كۆنترۆڵنەكراون و تیرۆریستانیش لەوێ خۆیان حەشارداوە و هەروەها چەند گوندێكی دەوروبەری ریازیش كۆنتڕۆڵنەكراونەتەوە”.
وەك وتەبێژی حەشدی حەویجە، ئاماژەی بۆكرد:”ئەو تیرۆریستانە پەیوەندیان لەگەڵ سەنتەری حەویجە پچڕاوەو تاوەكو ئێستاش نازانرێت چەندیان لێكوژراوە”، راشیگەیاند:”تاوەكو ئێستا چوار هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوونە”.
ئەحمەد خورشید، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”شەڕی قورس لە ناوچەكانی حەمرین روویداوەو داعش لەوێ‌ بەرگری كردووە، ئەگینا لە حەویجە ئەو شەڕە قورسە نەبووەو رووبەرووبونەوەی زۆریش نەبووە”. 




 

‌ 596 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:39:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved