نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
سەركردەیەكی داعش لەعێراق كوژراوەو لە توركیا دەستگیر دەكرێت





هێزە ئەمنیەكانی توركیا لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە شاری ئەنقەرە تیرۆرستێك دەگرن بەناوی حەیدەر كەریم كە نازناوی (ئەبو یوسف)ـەو لە لیستی كوژراوانی عێراقیش ناوی تۆماركراوە. 
بەپێی رۆژنامەی زەمانی توركی، هێزە ئەمنیەكانی توركیا سەركردەیەكی رێكخراوی داعشی تیرۆرستی لە ئەنقەرە دەستگیردەكەن لەكاتێكدا لەعێراق بەكوژراو ناونووسكراوەو یەكێكە لەوانەی كە بە نیازبووە كودەتا بەسەر حكومەتی دەستوری بكات لەعێراق، كەچی هێشتا لە توركیا دەژێت. 
دوای دەستگیركردنی ناوبراو رەوانەی پشكنینی پزیشكی دەكەن و دواتر بە مەبەستی لێكۆڵینەوە دەینێرنە سەقاریاو هەر لەكاتی پشكنین و گەڕاندا لە شوێنی نیشتەجێبوونی زیاتر لە (40) ناسنامەی ساختە دەدۆزنەوەو دواتر رەوانەی دادگا دەكرێت بۆ ئەوەی بە تۆمەتی تێوەگلانی لەگەڵ داعش دادگایی بكرێت. 
ساڵی 2011 ئەبو یوسف لەگەڵ داگیركردنی پارێزگای ئەنبار لەلایەن داعشەوە دەست دەداتە چالاكی و دەبێتە سەركردەی یەكەكان و چەندین تاوان لە ناوچەكانی (حی البكر و محمدیە)ی سەر بە پارێزگای ئەنبار، ئەنجامدەدات و بە كۆمەڵێك ئۆتۆمبێل دەسووڕێنەوەو لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە بە “قوە الچرب” ناسرابوون.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان خەڵكی ئەنبار بەهۆی تەقاندنەوەی چەندین شوێن و ئەنجامدانی تاوانە دڕندانەكەیەوە زۆر سڵیان لە ئەبو یوسف دەكردەوە.
 


 




 

‌ 3121 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:41:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved