نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
دەركەوت حوسێن كورد كوشتویەتی




دەمێكە وتراوە دوژمنانی كورد هەرچەند نێوانیان نارێك و ناخۆش بێت بەڵام كاتێك بابەتی شۆڕش و سەربەخۆیی گەلی كورد دێتە پێشەوەو یان دێتە بەرباس ئەوا هەموویان چ بە ئاشكرا و چ بە نهێنی یەك دەگرن و هەرچی كێشەیەك هەبێ لە نێوانیان هەڵی دەپسێرن و یان هەر نایهێڵن و دەس لە ناو دەس  لە دژی خواستی كورد یەكدەگرن و دەكەونە پیلانگێڕی بۆ بە سەراب كردنی خواستی كورد . 
هەرچەند من وەك هەر تاكێكی تری ئەم كوردستانە و  ئەوەی ئەلفوبێیەكی سەرەتایی لە سیاسەت بزانێ ئەشكالم هەبوو بەرانبەر ئەم جۆرە ریفراندۆمەو وروژاندنی شەقامی كوردی بە وشەی سەربەخۆیی و هەروەها وەك هەر تاكێكی تری ئەم كوردستانە  لەلایەن سەركردایەتی سیاسی كوردەوە و بەتایبەتی ئەوانەی كەللەڕەقییان دەكرد لەسەر پێداگریەكەیان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی وەك ئەوەی ئەوان كۆدێكی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردیان لایە و بەڵام لەبەر هەستیاری بابەتەكە باسی ناكەن، دڵنیا نەكراومەتەوە لەسەر كۆڵەكە كۆنكرێتیەكانی سەركەوتنی ریفراندۆم و دوا وێستگەی ریفراندۆم  نهێنی ئەو كۆدەی لایانە ، بەڵام هەمیشە وتوومە كە قسە دێتە سەر سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی ئیتر هەموو ئیفلیج دەبین و حاشاكردن و نەخێر كردن لەو داوایە وەك كوفری ئەوە وایە حاشا لە بوونی خوا بكرێ .
شیعەو سوننە لە عیراق دوژمنی سەرسەختی یەكتر بون هەمیشە كێشەی كوشتنی حوسێن و مەسەلەی كەربەلا لە نێوانیانا خوێنی لێ دەچۆڕا و بە بیستنی ناوی عومەر و زەید و سوفیان برینەكانی شیعە تازە دەبوونەوە و  هەمیشە سونەكان بە ئێمەیان دەوت: كوردەكان ئێمە یەك كێشەمان لەگەڵ شیعە هەیە ئەویش كوشتنی حوسێن و عومەرو زەیدە، بەلام ئێوە كورد دوو كێشەتان هەیە هەم كوشتنی حوسێن و عومەر و زەید  چونكە سوننەن و هەم ئێوە كوردن كێشەكە خاك و نەتەوەیە،بەڵام ئێمەی كورد دڵمان بەوە خۆش بوو ڕاستە ئێمە سوننەین بەڵام خۆ نەوی عومەرو زەید نین، ئەو غەدرەی عومەر لە كورد و ووڵاتی كوردانی كردووە لە فتوحاتەكانی لە حەسەن و حوسێن نەكراوە .   
دوای ئەم هەڵای ریفراندۆمە و یەكگرتنی شیعەو سوننەی عەرەب لە دژمان و دەركەوتنیان وەك برا و سڕینەوەی هەرچی كێشەی نێوانیان و خەریك بونیان بە پیلان دانان لە دژی كورد و سەربەخۆی كوردستان، هەموو شتێكی پێچەوانە كردەوە و  دەركەوت عەرەبی سوننە و عومەر و زەید، حەسەن و حوسێنیان نەكوشتووە بەڵكو ئەوە كوردە تاوانی كوشتنیانی ئەنجام داوە بۆیە دەبێت شمشێرەكانیان بۆ گیان كورد دەمەچەرخ بكەنەوە!!

 ئیمزا
سمكۆ شوانی

‌ 2468 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:47:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved