»  هەمەڕەنگ
نمایشەكانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی گۆردرا بۆ شین و ماتەم گێڕان


ئێوارەی رۆژی یەكشەمەی رابردوو 1/10/2017، لەتەلاری هونەر لەشاری سلێمانی لە ژێر  دروشمی كەلتورێك بۆ پێكەوە ژیان، خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەبەشداری 170 فیلمی ناوخۆی و بیانی دەستی بەكارەكانیكرد و لە سێیەم رۆژیشدا بە هۆی دوامالئاوای سەرۆك مام جەلالەوە سەرجەم كارەكانی فێستیڤاڵ راگیران.
رێكخستنی ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەلایەن كۆمپانیای مەستی فیلم-ەوە بوو واشبریار بوو ماوەی 7 رۆژ بخایەنێت، بەڵام بەهۆی دواماڵئاوای سەرۆك مام جەلالەوە لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵەكە، سەرجەم كار و چالاكیەكانی فێستیاڵ راگیرا و هونەرمەند سینەماكارانی كورد و بیانیش لە دوای بیستنی هەواڵەكە بە گێرانی ماتەم لە هۆڵەكان هاتنە دەر .
خولی دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، (9000) فیلمی جیاواز لە 170 وڵاتەوە نێردرابوون و  (4500) فیلم چانسی ئەوەیان پێدرابوو كە بەشداری ڤێستیڤاڵەكە بكەن  هەروەها لە دوای ئەوەی لیژنەی فێستیڤاڵەكە (1709 فیلمی هەڵبژارد بۆ بەشداریكرندینان لە فێستیڤاڵەكە. 
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا، لە دوای بیستنی دواماڵئاوای سەرۆك مام جەلال، رێكخەرانی فێستیڤاڵەكە، ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد:”سەرجەم كارەكانی فێستیڤاڵ بۆ كاتێكی نادیار راگیرا”.

‌ 74 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:48:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved