»  هەمەڕەنگ
لە جەژنەوە بۆ گریان




چوارەمین ڤێستیڤاڵی حوسێن مسری بۆ شانۆی شەقام لە كەركوك، كە وابریار بوو لە رۆژانی چوارشەم تاوەكو هەینی (4 تاوكو 6)ـی ئەم مانگە، لە چەند شوێنێكی شاری كەركوك نمایشبكرێت، بەڵام بەهۆی دواماڵئاوای سەرۆك مام جەلالەوە، ڤێستیڤاڵەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا. 
نەژاد نەجم، سەرۆكی ڤێستڤاڵ لە لێدوانێكیدا بۆ (دوالاپەرەی هەواڵ) رایگەیاند:”بەهۆی كۆچی لە ناكاوی كارێزما و رێبەری میلەتی كورد سەرۆك مام جەلال لە بری جەژن و ڤێستیڤاڵ ئێمە وەكو هونەرمەندان و شانۆكارانی شارەكە شین و ماتەم گێرین و ڤێستیڤاڵەكەشمان بۆ كاتێكی نادیار دواخستوە”.
نەژاد ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد:”گرووپە بەشداربوەكانی فێستیڤاڵەكەمان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵات و عێراق و ئێران ئاگادار كردۆتەوە لە دواخستنی فێستیڤاڵەكە”. 
چوارەمین فێستیڤاڵی حوسێن مسری بۆ شانۆی سەرشەقام بەسەر پەرشتی رێكخراوی ئازادی لاوان و گروپی شانۆی هاوار كارەكانی بەرێوە دەچوو. 
هاوكات سەرۆكی ڤێستیڤاڵەكە، راشیگەیاند:”لە ماوەی سێ مانگە سەرجەم ئامادەكاری بۆ ئەم ڤیستیڤاڵەكەمان تەواو كردووە و ساڵانە توانیومانە سەركەوتنی باش بەدەستبهێنین لەسەر ئاستی كەركوكو هەرێمی كوردستانو عێراق”.
هەروەها سەرۆكی فێستیڤاڵەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا لە باخچەی قەڵای كەركوك كە بەشێكی زۆری نمایشەكان وابریار بوو لەوێ‌ ئەنجامبدرێت پەیكەری هونەرمەند حوسێن میسریش لەو باخچەیە دا ئەنێن كە لەسەر ئەركی هونەر دۆستی شاری كەركوك ڕەزای فایق حەلاق  دروستكراوە”. 
بەوتەی سەركی فێستیڤاڵەكە، لە چەند رۆژی رابردوودا گرووپە بەشداربوەكان لە كاتی دەستپێكردنەوەی فێستیڤاڵەكە ئاگادار دەكەینەوە.

‌ 270 جار بینراوه‌
10/7/2017 10:48:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved