»  کوردستان
لێپێچینەوە لەگەڵ 11 پەرلەمانتاری كوردستانیدا دەكرێت



دەنگۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لێپێچینەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانەی بە بەڵێ دەنگیان داوە لە ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلول دا رەتدەكرێتەوەو سەرچاوەیەكیش دەڵێت تەنها لێپێچینەوە لەگەڵ 11 پەرلەمانتاری سەر بە لیستە جیاجیاكان دەكرێت و رەتیشیكردەوە لێپێچینەوەكە بە هۆی دەنگدانیانەوە بووبێـت.
دوای ئەوەی سێشەممەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بێ بەشداریكردنی پەرلەمانتارانی كورد دەنگی لەسەر بڕیاری دادگاییكردنی ئەو پەرلەمانتارە كوردانە دەركرد كە لە ریفراندۆمەكەی 25 ئەیلولی رابردوو بە بەڵێ دەنگیان داوە، سەرچاوەیەك بۆ (هەواڵ) ئەوەیخستەڕوو كە لێپێچینەوە لەگەڵ 11 پەرلەمانتاری سەر بە لیستە جیاجیاكان دەكرێت كە تەنها پێنجیان پارتین”.
بە وتەی سەرچاوەكە ئەو 11 پەرلەمانتارە پێكهاتوون لە هەر یەك لە: (عەرەفات كەرەم و نەجیبە نەجیب و شاخەوان عەبدوڵا و ڤیان دەخیل و ئەشواق جاف) لە پارتی و ( ئارێز عەبدوڵا و عەبدولعەزیز حەسەن) لە فراكسیۆنی یەكێتی و (موسەنا ئەمین و عادل نوری) یەكگرتوو و (سالم شەبەك) كۆتای شەبەك و (لویس كارۆ) كۆتای مەسیحی و قسەش لەسەر (مەسعود حەیدەر) پەرلەمانتاری گۆڕان دەكرێت.
سەرچاوەكە ئاشكرایشیكرد:” لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو 11 پەرلەمانتارە بە هۆی ریفراندۆمەكەوە نەبووە، چونكە زۆربەی هەرە زۆری پەرلەمانتارە كوردەكان دەنگیان بە بەڵێ داوە، بەڵكو بە هۆی جنێودان و شەڕو سوكایەتیكردن بووە بە دەستوور و دەوڵەتی عێراقی لەبەردەم پەرلەمانتارە عەرەبە شیعەو سوننەكاندا.
سەرچاوەكە وتیشی پەرلەمانی عێراق نوسراوی بۆ دادگای فیدراڵی كردووە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو  11 پەرلەمانتارە.
لە ئێستاشدا ئەندامێتی ئەو پەرلەمانتارانە لە لیژنەكانی پەرلەمان سڕكراوە، كە ئەمەش زیانێكی گەورەی بۆ كورد هەیە لە رووی داڕشتن و دەركردنی بڕیارەكان و ئاگاداربوونی كورد لە كاروباری لیژنە جیاجیاكان، بە تایبەتی هەردوو لیژنەی وزەو نەوت كە سەرۆكەكەی كوردەو لیژنەی ئاسایش و بەرگری كە بڕیاردەرەكەی كوردە. 

‌ 693 جار بینراوه‌
10/7/2017 11:00:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved