»  شۆک
گەنجێكیی 27 ساڵی دەبێتە پارێزگاری كەربەلا



دوای بڵاوكردنەوەی پێشبڕكێیەك لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ بۆ ماوەی هەفتەیەك پۆستی پارێزگاری كەربەلا وەردەگرێت.
عەقیل تڕێحی تەمەن 58 ساڵ پارێزگاری كەربەلا لەبەرواری 9/10/2017 ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە هەر گەنجێكی لێهاتووی پارێزگاكەی بتوانێ هەفتەیەك پارێزگاری كەربەلا بكات بەباشی خەڵاتی دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش عەلا ئیبراهیمی تەمەن 27 ساڵ ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ئەو پۆستە بۆ ئەو ماوەیە وەربگرێت.
عەلا دەرچوی كۆلێژی ژمێریاریەو خۆی و سێ هاوڕێی ماوەی هەفتەیەك ئەو پۆستە و جێگرانی بەڕێوەدەبەن كە یەكێكیان خانمێكە.
بیرۆكەكەی پارێزگاری كەربەلا دوای بڵاوكردنەوەی پۆستێك دێ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە جاستن ترەودۆی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ئەنجامیداوە بۆ شوێن چۆڵكردن بۆ گەنجان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.

‌ 1178 جار بینراوه‌
10/13/2017 11:59:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved