»  شۆک
گەنجێكی ئاوارەی كەركوك لە سلێمانی دەكوژرێت




گەنجێكی ئاوارەی كەركوك لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی لە كەمپی ئاوارەكانی (خاك) بە فیشەك كوژرا.
رۆژی 28/10/2017 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتبوو، پێشنیوەڕۆی هەمان رۆژ گەنجێكی تەمەن 23 ساڵە لەگەڕەكی راپەڕینی شارەكە بەفیشەك كوژراوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: گەنجەكە ناوی (ه،س،ن) لە دایكبوی ساڵی 1994 و خەڵكی شاری كەركوكە كە لەم دواییەدا بە هۆی ئاڵۆزییەكانی كەركوكەوە ئاوارەی شاری سلێمانی بووە، پاش رووداوەكەش هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمە فریاگوزارییەكانی تر تەرمەكەیان رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كردوە و لێكۆڵینەوەش لەبارەی روداوەكەوە بەردەوامە.

‌ 1010 جار بینراوه‌
11/4/2017 9:32:24 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved