»  عێراق
زیاتر لە 5 ترلیۆن و نیو دۆلار تێچووی شەڕەكانی ئەمریكایە لە 2001 تا ئێستا




 بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی، كە لە لایەن پەیمانگای واتسۆن بۆ كاروباری سیاسەتی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، ئەو بڕە پارەیەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە جەنگەكانی (عێراق، سوریا، ئەفغانستان و پاكستان) لە ساڵی 2001 ـەوە واتە لە دوای هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەری ساڵی 2001ـەوە تائێستا خەرجی كردووە گەیشتوونەتە زیاتر لە (5.6) ترلیۆن دۆلار.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، هەر تاكێكی ئەمریكی بەهۆی ئەو جەنگانەوە بڕی(23386) دۆلار باجی كەتۆتە سەر.
كاترین لۆتس، مامۆستای ئەكادیمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی براون، رایگەیاند:” دەبێ ئەمریكییەكان ئاگاداری وردو درشتی تێچووی ئەم پرۆسەیە بن”، وتیشی:” لە دەستپێكی كارەكانمان لە ئیدارەی ئێستادا بۆمان دەركەوتووە بۆشاییەكی زۆر لە بودجەی تەرخانكراوی جەنگی ئەفغانستاندا هەیەو زۆربەی بڕە پارەكانیش دیار نین”.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە:” ئەم بڕە پارەیە بەدەرە لەو بودجەیەی كە بۆ جەنگی داعش بە تایبەتی هێرشە ئاسمانییەكان بۆسەر تیرۆریستان لە (عێراق، سوریاو لیبیا) یاخود بنبڕكردنی تیرۆر لە دەیان وڵاتی جیهان تەرخانكراون”. 


 

‌ 334 جار بینراوه‌
11/11/2017 9:50:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved