»  پەڕەموچ
رۆشنبیران و ئەدیبان لەدژی دوایین هەمواركردنی یاسای باری شارستانی دەوەستنەوە


یەكێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق گردبوونەوەیەكی نارەزاییان لەدژی هەمواركردنەوەی یاسای باری شارستانی عێراق بەناونیشانی (كراسی رەش) ئەنجامداو لەو گردبوونە هێمنانەیە وەك نارەزایەتییەك بەرامبەر بەو یاسا ستەمكارەی دەرحەق بە منداڵ و مرۆڤایەتی لە بارەگای سەرەكی یەكێتیەكە هەموو كراسی رەشیان لەبەركرد.  
یەكێتی ئەدیبان و نووسەران بەو هۆیەوە نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكی كۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كردو عومەر ئەلسەرای بەناوی یەكێتیەكەوە نامەی نارەزایەتیەكەی خوێندەوەو بەمەبەستی “رەتكردنەوەی تەواوی رازیبوونی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هەمواركردنی یاسای باری شارستانی كە نیشانەی جەورو مایەی دەمارگرتنە، هاوكات بڕگە مادەی جیاوازی مەزهەبی و رێگەدان بە لاقەكردنی منداڵان لەژێر ناوی هاوسەرگیری تەمەن مناڵكار، لەرێی ویستی خودیەوە بەناوی ئایین و رێسای خوایی دەستی یاسای مەدەنی كۆتوبەند دەكەن”. 
رۆشنبیران داوا لە سەرۆكی كۆمار دەكەن پەیوەندی بە ئەنجومەنی نوێنەانەوە بكات و رێگری لەم هەمواركردنە ناتەواوە بكرێت و لە رێگەی دەسەلاتی سەرۆكایەتییەوە بەرپەرچی بدرێتەوەو رابگیرێت، رۆشنبیران راشیانگەیاد بەوەی هێزێكی كولتووریی مەدەنین ئامادەن بە روی هەر كارێك بوەستنەوە كە دەبێتەهۆی تێكدانی كۆمەڵگەو لە رێگەی وشەی ئازاد و بەرزو خۆپیشاندانی ئاشتیانەوەو هەموو هەولێك پووچەڵ دەكەنەوە كە دەبێتە هۆچاندنی تیرۆرو تۆقاندن لەناو جەرگەی كۆمەڵ كە منداڵانن و ژنان بە تایبەت دەگرێتەوە. 
هەنا ئیدوارد سەرۆكی كۆمەڵەی ئەمەل (هیوای عێراقی) رایگەیاند:” ئەم یاسایەتەواو پێچەوانەی مافی ژنان و منداڵانە، هاوكات لەرێگەی دانانی رێسایەكی ستەمكارانەوە هاندانێكی ئاشكرایە بۆ لاقەكردنی كچانی خوار تەمەن یاسایی كە دادوانی باڵا دەریدەكات كە ئەویش كەوتۆتە ژێر ركێفی دەسەڵاتێكی لەخۆی باڵاتر، لەسەر دادوانی باڵایە رۆڵی گەورەتر بگرێرێت و ئاكتیفتر بێت بەپێی یاسا نێودەڵتیەكان مامەڵە لەگەڵ ئەمجۆرە دۆخانەدا بكات”.
ئیدوارد دووپاتیشی كردەوە:” ئەم یاسایە بەردەوام رەتدەكرێتەوە هەڵوەستەی لەسەر دەكرێت تا بە تەواوەتی كۆتایی پێدێت و دەبێتە بەشێك لەمێژوو هەر دژایەتی دەكرێت، چونكە ئەمجۆرە یاسایانە كار بۆ رووخاندنی رۆحی مێینە دەكەن لە وڵاتەكەدا لەكاتێكدا ئێمەی رێكخراوە مەدەنیەكان هەمیشە دەكارین رۆڵی هەبێت و لەناو كۆمەڵگەیەكی شارستانیدا چالاك بێت و پێگەی شیاوی خۆی بدۆزێتەوە”.  
هەر لەو گردبوونەوەیە فارزل تامری رەخنەگر لەوتارێكیدا وتی:” رۆڵی هونەرو ئەدەب و كایەی رۆشنبیری لە هەڵوێستی قورسی وادا دەردەكەوێت، ئەم حكومەتە چۆن لە ئێمەی دەوێت ئەمجۆرە بڕیارانە دەربكات و لەسەری بەردەام بێت و ئێمەشلێی بێدەنگ بین، بە تایبەت ئەم رێسا تایەفی پڕ لەتاوانە دەرهەق بە منداڵانی مێینە”، وتیشی:” حكەمەت بە سەپاندنی ئەم یاسایانە تاوان و جەوری بێ سنووری خۆی ئاشكرا دەكات، دوای ئەوەی هەموو مافێكی كولتووری و شارستانییان لێ زەوت كردووین ئەمڕۆ دێن ناجۆرترین یاسا دەرهەق بەمنداڵەكانمان دەردەكەن”.
ئەو گردبوونەوەیە چەندین وتاری مێنەی تێدا خوێندرایەوە كە ژنانی رۆشنبیر لەهەموو كایەكانی هونەری و فیكری و ئەدەبی و سیاسیەوە بۆ بەشداریكردن هاتبوون، پیاوانیش پاڵپشتی خۆیان بۆژنانی رووناكبیرو مەدەنی عێراقی دەربڕی و هەموو پێكەوە ئاشكرایانكرد كولتووری شارستانی دەتوانێت گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی دروست بكات و كۆمەڵگە بەرەو پێشەوە ببات، چونكە یەكەم چاودێرو فریادرەسی هەر حاڵەتێكی نەخوازراوە لەناو كۆمەڵگەی شارستانی كە دەستی بە ئاشكرای دیار هەن دەیانەوێت بەرەو دواكەوتن و كۆیلایەتی پەلكێشی بكەن.

‌ 296 جار بینراوه‌
11/18/2017 9:34:59 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved