»  شۆک
فیل وەك مرۆڤەكان گرنگی بە پەیوەندی كۆمەڵایەتی دەدەن



 
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لە باخچەی ئاژەڵان لە ئەمریكا فیلەكان گرنگی بە پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان دەدەن و لە مرۆڤەكان زیاتر بە تەنگی یەكترەو دەبن و تەنانەت جۆرێك لە هاوخەمی و دۆستایەتی بە تین لە نێوانیاندا هەیە. 
د. كلیتێن ئۆكۆنیڵ پسپۆر لە ئاكاری ئاژەڵان جەخت دەكاتەوە كە فیلەكان جۆرە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی تایبەت بە یەكەوە دەیانبەستێتەوە بە تایبەت لە كاتەكانی منداڵبوون، نەخۆشكەوتن و چەندین حاڵەتی تر. 
ناوبراو وتیشی: بەدرێژایی خزمەتكردنم لەبواری بەخێوكردن و چاودێریكردنی فیلەكان چ لە باخچەی ئاژەڵان و چ لە ژیانی سروشتییان بۆم دەركەوتووە كە هەندێك لە فیلە مێینەكان چاوەڕوانی نێرەكانیان دەبن بۆ ئەوەی پێكەوە خواردن بخۆن، یان كە فیلێك بەچكەی دەبێت هەموو فیلەكانی تر بەدەوریەوە دەبن تا لە ئازار هەڵدەستێتەوە. 
جێی باسە كلیتێن ئۆكۆنیڵ مامۆستای پسپۆرە لە سروشتناشی و خاوەنی دوو كتێب و چەندین خوێندنەوەو راپۆرتی تەلەفزیۆنییە لەسەر پۆلینكردن و بوارەكانی تری ئەو زانستانەی بە فیلەوە پەیوەستن. 

‌ 759 جار بینراوه‌
11/18/2017 9:38:24 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved