»  باران
 ژنە فەرەنسییەكان زۆرترین مناڵ لە یەكێتی ئەروپا دەخەنەوە



 
بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی یۆرۆستێت ژنانی فەرەنسا ساڵی 2015 زۆرترین ژنانی یەكێتی ئەوروپین كە منداڵیان خستبێتەوە. 
ژنە فەرەنسیەكان ساڵی 2015 بوونە یەكەمی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە منداڵ خستنەوەو بەمەش فەرەنسا بە 1966 منداڵی زۆرتری هەیە لە ساڵێكدا، بەرامبەر بە 2,01 منداڵ لە 2014 و ئێرلەندا بە پلەی دووەم (1,92) و سوید بە پلەی سێیەم (1,85) و بریتانیا بە پلەی چوارەم (1,80) دێت.
هاوكات وڵاتانی ناوچەی ناوەراست بە كەمترین پلە دێن پۆرتوگال (1,31) ئیسپانیا و یۆنان (1,33) ئیتالیا (1,35) قوبرس (1,32) دێن. 
جێڵ ئیزۆن مامۆستای هاوكار لە پەیمانگەی نیشتمانی بۆ ئەندازەی دانشتوانی شارستانی لە پاریس دەڵێت: زۆرترین رێژەی منداڵ خسستنەوە لەو وڵاتانە دەگەڕێتەوە بۆ ئاسانكاری و كۆمەكە كۆمەڵایەتییەكانی وەك مۆڵەتی دایكایەتی بێ بڕینی مووچە، سیاسەتی خێزانی و دەرماڵەی پەروەردەكردن و بە خۆڕاییكردنی دایەنگەكان و هتد.. 
بێزۆن دەڵێت: هۆكاری تریش هەن دەبنە هۆی خستنەوەی منداڵ كە زۆر كەسی و تایبەت وەك خۆشەویستی و ئاسودەیی خێزان و كەسێتی هاوسەرەكان.




‌ 1012 جار بینراوه‌
11/18/2017 9:38:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved