»  هەمەڕەنگ
ئاگرین دڵشاد : گەورەترین پرۆژەم هەیە بۆ بە جیهانی كردنی هونەری كوردی


هونەرمەندی لاو، ئاگرین دڵشاد، لە ئێستادا چەند كارێكی هونەری بەدەستەوە بەڵام لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) دەڵێت بەهۆی نەبوونی سپۆنسەرێكەوە بڵاونەكراونەتەوە. 
ئاگرین دڵشاد، لە دایكبووی ساڵی 1995ەو و لە ساڵی 2007ەوە دەستی بە وتنی گۆرانی كردووە، ئەو دەڵێت”سەرەتای كاری هونەریم لە تەمەنی 5 ساڵێەوە فێری ئامێری میوزك بومەو بەبەردەوامیش میوزیك لە ماڵی ئێمەدا هەبووە”.
سەبارەت بە بەرهەمی نوێی، ئاگرین وتی:”كاری زۆرم لە بەردەستدایە بەڵام بەهۆی نەبونی سپۆنسەر و ناتوانم هیچیان بە تەواوبوون بگەیەنم”، ئەوەشیخستەروو”ئەگەر سپۆنسەرێك هەبێت بۆ كارەكانم ئەوە ئەلبومێكی هونەریم ئامادەیە”. 
ئاگرین دڵشاد ئاشكرای دەكات:”لەیەك ستایلی گۆرانی وتندا خۆم قەتیس ناكەم و توانای وتنی گۆرانیم لە زۆر ستایلی وەكو  كلاسیك و پۆپ مۆدرێن و ئەربێكست و چەندین ستایلی ناوچە رۆژهەڵاتیەكان و هەر لەبەر ئەوەشە كارەكانم دابەش دەبن بەسەر ئەو ستایلانەدا”.
سەبارەت بە دۆخی هونەری كوردی، ئاگرین پێیوایە:”لە قۆناغێكی خراپدایە هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە لە دوای سەردەمی زێرینی هونەری كوردستانەوە كە ساڵانی نێوان 2000 تاوەكو 2010 دەگرێتەوە، لەو كاتە بەدواوە كەسێك دروست نەبووە بتوانێت هونەرێكی جیاواز پێشكەشبكات و هەموی لاسایكردنی ئەوانی پێشوی خۆیەتی”، ئەو هونەرمەندە،وتیشی:”ئەگەر هاوكاریەكی باشم هەبێت ئەوە بەڵێن ئەدەم، كە هونەری كوردی بەرەو ئاراستەیكی باش بەرم و بۆ ئەمەش پلانم بۆی هەیە”. 
ئاگرین كاریگەری زۆر گۆرانیبێژی كوردیبەسەرەوەیە بەڵام كاریگەری دوو هونەرمەندی بەسەروەیە، ئەوانیش خانمە هونەرمەندی بەلجیكی لارا فابیان و خانمە هونەرمەندی توركی ئێزگی كوێكەریە.
ئاگرین، وتیشی:”گۆرانی بۆ من ژیانە و مەقامیش گەنجینەیەكی پر لە گەوهەری میلەتی كوردە پێویستە بە ئامانەتەوە بپارێزرێت و بمێنێتەوە، بەڵام بەو مانایەش نا كە گۆڕانكاری و نوێكاری تێدا نەكرێت، چونكە من هەمیشە لەگەڵ گۆرانكاری و نوێكاریدام”. 
لە كۆتایشدا، ئاماژەی بۆئەوەكرد:”گەورەترین پرۆژەم هەیە بۆ بە جیهانی كردنی هونەری كوردی بەڵام هیچ وردەكاریەك باس ناكەم هەتا كاتی خۆی دێت و سپۆنسەرێكی گەورەی بۆ دەكرێ لە داهاتوودا “.
ئاگرین، خاوەنی دوو كلیپە یەكێكیان بۆ شەنگال و كۆبانییەو ئەوەی دیكەش بەرهەمی (بۆ كوردستان)ـە لەگەڵ پۆلێك لە هونەرمەند وتراوە.

‌ 1473 جار بینراوه‌
11/18/2017 9:49:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved