نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
كێ لە خەمی كەركوكدایە؟



كەركوك ئەو شارەی زۆرترین خۆ پێهەڵكێشانی پێوە كراوە و زۆرترین ناوی قەبە و دروشمی گەورەی بۆ هەڵدراوە. ئەو شارەی زۆرترین سەرچاوەی سروشتی لە ژێر خاكەكەیدایە و كەمترینی بۆ سەرخاكەكەی سوودی لێوەرگیراوە. زۆرینەی دانیشتوانە رەسەنەكەی ئەوەندی پاشگری ئاوارەبوونیان پێوە نووساوە ئەوەندە پێشگری خۆشگوزەرانی و پایەی بەرزیان پێوە نەنووساوە. حكومەتە فاشیەكانی عێراق بە سەروەت و سامانی كەركوك دەژیان و شەڕی دونیاشیان هەر بە پارەی داهاتی نەوتی كەركوك دەكرد. 
لەو ماوەیەی كە كورد بووە دەم راست و كێخوای كەركوك ئەویش ئەوەندی كەركوكی مژی ئەوەندە ئاوەدانی نەكردەوە. دواین جاریش لە قومارێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دۆڕێندرا. كەركوك شارێكی هەستیارە لە هەموو روێكەوە چاوی زۆری لەسەرە. مام جەلال رۆحی شاد بێت لە هەمووان باشتر لە كەركوك گەیشتبوو، دەیزانی چارەسەری دەردەكەی چۆنە بۆیە ئارام بوو لەگەلی دەیویست هێواش هێواش چارەسەری بكات بەداودەرمانی كوردستانی و بەدەستی پێكهاتە رەسەنەكانی كەركوك. كاتێ‌ كەركوك ئازاد كرا باش سەرەدەری لێدەركرد. لە دەستووری ئێراقیش خراپی بۆنەچوو. دواتر كەركوك ووردە ووردە ئەنجامەكەی بۆ كورد و بۆ كوردستان بەدەردەكەوت، تاكو ئەوە بوو لە ساڵی 2014 لە دوو پێشهاتدا كەركوك تەواو سیمای كوردستانی بوونی بەدەركەوت. كاتێ‌ لیستی كوردی 8 كورسی لە كۆی 12 كورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا. دواتریش كە گروپی تیرۆرستی داعش هات و كورد كەركوكی پاراست و لێنەگەڕا ئەم شارە بكەوێتە دەست داعش. بەڵام ئەمە لە لایەكی تر بەرچاو رەشیەكی گەورەی بۆ لایەنێكی كوردی هێنا، چۆن ژمارەی دەنگەكانی یەكێتی ئەوەندە بەرزبێتەوە لەم شارە و دواتریش زۆربەی ناوچەكانی سنوری هەژموونی ئەو لە دەشتی نەینەوا كەوتە دەست داعش و كەركوك و دەوروبەری نەكەوت. كەواتە ئەو پێی وابوو هاوسەنگی هێزی لە دەست داوە. هەر زوو كەوتە داگیركردنی بەشێك لە بیرە نەوتەكانی و بۆڕی پێوە نا بۆ توركیا. مووچەی خەلكی بڕی پارەی داهاتی كەركوكی كردە شاباشی بەزم و رەزمەكانی خۆی. بەمەشەوە نەوەستا دواین جار قومارێكی بێ‌ بنەمای ناواقعی بەدەر لە هەموو یاسا و پڕنسیپ و پێوەرێكی جیهانی و ناوخۆی هێنایە گۆڕێ‌ بۆ ئەوەی پێچكەی كورسیەكەی خۆی پێ قایم بكات، ئەویش ریفراندۆمێكی سەختە، ئەو ریفراندۆمەی كە بەزۆر چەسپێنرا بەسەر باشوری كوردستان بەگشتی و كەركوك بەتایبەتی. دۆست و دووژمن ئاماژەی ئەوەیاندا كەركوك نەكەنە قوربانی یاریەكی دۆڕاو، بەدلنیایەوە ئامانجەكە هەر كەركوك بوو. دواتریش بۆ ئەوەی كەركوك بەتەواوی وێران بێت، شەرێكی گەورە لەسەر پشتی كەركوكیەكان بكرێتەوە شارەكە وێران بێت وەكو حەلەب و موسڵ، چەند هەزار پێشمەرگەیەك بكوژرێ‌. خەڵكەكەی ئاوارەبێت. ئەویش لەوسەر بەناوی رێكخراوی بارزانی بەتانی بەسەر كەركوكیەكان دابەش بكات. خۆشی بچێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، لەولاش یەكێتی تەواو بكات. ئەمە هەموو بەرنامەكە بوو. لە ئێستادا كەس خەمی كەركوكی نیە، بەتایبەت ئەم بەشە بەرپرسەی كە بوونە هاوپشتیوانی قومارەكە. لەهەمان كات ئەوەی بووە بەهۆی سست بوونی دووبارە گەرانەوەی پێگەی كورد لە كەركوك، كەسێكە بەناوی قوباد تالەبانی كە بووە بەماشەی دەستی پیلانەكانی پارتی بۆ ئەوەی كەركوك بەتەواوی ئاو ئاو بڕوات، ئەویش تەنها لە پێناو ئەو پۆستەی خۆی و زیاتر هیچی تر نیە. بۆیە لە ئێستادا كەس خەمخۆری كەركوك نیە جگە لە خەڵكە راستەقینەكەی ئەوەی لەم میحنەتە بەجێی نەهێشتووە. 

 ئیمزا
شادمان مەلا حەسەن

‌ 3195 جار بینراوه‌
11/18/2017 9:53:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved