»  راپۆرت
لیستی برایەتی لە نێوان دووبەرەدا دابەشدەبێت
 ئا / رەوان تاڵیب



ئەنجامدانی كۆبونەوەكەی سێشەممەی رابردوو رزەنگێكی ئاگادركردنەوە بوو بۆ پارتی


لە دوای تێپەربوونی نزیك لە مانگێكی پر لە كێشە و ملامانێی سیایی و سەربازی و ئەمنی، دواجار ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك لە رۆژی سێشەمەی رابردوو بەبەشداری ژمارەیەك ئەندامی لیستی برایەتی و تورككمان و عەرەبەكان، دانیشتنی ئاسایی خۆیی بەبێ بەشداریكردنی ئەندامانی پارتی لە لیستی برایەتی و رێبوار تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەرێوەچوو.

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە كۆی 41 ئەندام پێكدێت و بە 26 ئەندام لیستی برایەتی زۆرینەی ئەو ئەنجومەنەن و جەگە لەوانیش هەریەكە لە لیستەكانی توركمان و لیستی عەربی تیایە، دەتوانرا بە بێ ئامادەبوونی ئەو لیستانە لیستی برایەتی بە زۆرینەی ئەندامانەكاینەوە بە شداریبكات و رێگربێت لەو بریارانەی دژ بە شارەكە دەدرێن ، بەڵام بەبیانوی نائارامی دۆخی شاری كەركوك ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد لە شارەكە، هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنەكەش بە وەكالەت، كە لەسەر پشكی یكگرتووی ئیسلامیە بەبیانوی ئەوەی كۆدەنگی نەبووە لەسەر ئەوی دانیشتنی ئەنجومەنەكە لە چ شارێك ئەنجامبدرێت بەشدار نەبوو.
سەرتای كۆبونەوەكە وابریار بوو هەریەكە لە لیستی عەربیی و توركمانیش هاوشانی ئەندامانی لیستی بریەتی بەشداربن بەڵام ئەوە نەكراو لەو بریارەی دابویانەوە پاشگەزبوونەوە، دواتر ئەڵماس فازڵ كە سەرپەرشتی دانیشتنەكەی دەكرد، بریاری دا دانیشتنەكە بۆ نیو كاتژمێر دوابخرێت ئەمەش بۆ رازیكردی ئەندامانی لیستەكانی عەرەبی و توركمانی، واجار هەرسێ لیستی بەشداربوی ئەنجومەنەكە بریاری بەشداریكردنیان دا بەبێ ئەوەی ئەندامانی پارتی و سەرۆكە بەوەكالتەكەی ئەنجومەن بەشداربیبكەن، ئەكەش بە ئامادەبوونی 22 ئەندامو تەواو بوونی نیسیای یاسایی. 
هەرسێ لیستی بەشداربوو، لەسەر سێ خاڵ، رێكەوتوون بۆ ئەوەی دانیشتەكانی ئایندەی ئەنجومەن بەرێوەبچێت ئەوانیش هەریەكە لە: ۆبوونەوەی ئەنجومەن لە تەلاری ئەنجومەنی پارێزگادا بكرێت و  بە زوترین كات پارێزگار و سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری بكرێت و  بە هەموو شێوەیەك دژایەتی خۆشیان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنەكە راگەیاند، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر بە بە واژووی 157 پەرلەمانتار داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكەیان كردبوو. 
ئەگەرچی كەركوكیەكان دڵخۆشبوون بە بەدانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاكەییان بەڵام، بە وتەی بەشێك لە چاودێران و شارەزایان، بەشدار نەكردنی ئەندامەكانی دیكەی لیستی برایەتی زیان بە یەكڕیزی كورد دەگەیەنێت، بەڵام دانیشتەنەكە پەیماێك بوو بۆ بایكۆتكاران كە بەبێ ئەوانیش دەتوانرا دانیشتنەكانی ئەنجومەن سازبكرێت. 
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیستی برایەتی و بریاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەموو ئەندامانی لیستی برایەتی پێكەوە جوانین و ئێمە هەرگیز بڕوامان وانیە ئەوان لە سەنگەرێك بن و ئێمە لە سەنگەرێكی دیكە”، ئەوەشیسختەروو:”ئەم پەرتەوازیە خزمەت بە كورد و شارەكەش ناكات”.
بەوتەی بریاردەرەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، چۆن سەرەرای تێبینیەكان لەسەر ریفراندۆم ، هەموان كۆدەنگ بووین پێویستە ئێستاش كۆدەنگی خۆمان بپارێزین بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخەی ئێٍستاش، هاوكات راشیگەیاند:”ئێمە بەردەوامی لە پەیوەندیەكانمان و داواكارین بۆ ئەوەی لە دانیشتنی دیكە ئەندامانی پارتیش بەشداربن و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكەش كە حزبەكەشی بۆچونی وایە بەگەرێتەوە دانیشتنەكان”.
ئەڵماس فازڵ، وتیشی:”لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە موسڵ و لە بەغداش هەموان پێكەوەن بۆچی كێشە بۆ كەركوك دروستبكەین و نازانم ئەو شتە چیە كە تەنها وابكات لە كەركوك لە یەكترمان دووربخاتەوە”.
سەبارەت بە كۆنەبوەنەوەی ئەنجومەنەكە لە ماوەی رابردوودا، ئەڵماس فازڵ جەختی لەوەكردەوە:”ئێمە لەو ماوەیەی رابردوو دەمانتوانی كۆبینەوە بەڵام بۆ ئەوەمان بوو كۆدەنگی لیستی برایەتی و یەكریزیەكەی تێكنەچێت، نەمانكردوە”، وتیشی:”هەرگیز نەماندەویست بەم شێوەیە بەبێ ئەوەی سەرجەم ئەندامەكان بەشداربن لەگەڵ لیستەكانی دیكە دابنیشن هەرچەندە توركمان و عەربیش لەم شارەدە برای ئێمەن، بەڵام ئێمە بەشێوەی یاسیای دەتوانین دانبیشنی و پێویستمان بە هیچ لایەنێكی دیكە نەبوو”.
وەك بریاردەرەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، باسی لێوەكرد، تۆكمە بوونی لیستی برایەتی ئەو ئاستەنگانەی بوونیان هەیە ئاسانتر دەكات و وادەكات بە ئاسانتر كێشەی كەركوكیەكان چارەسەربكرێن، ئاماژەی بەوەشدا:”نازانم چ بەرژەوەندیەك هەیە بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە كۆبونەوەكان”.
هەر سەبارەت بە كۆدەنگی لایەنەكان لەسەر پرسە هەنوكەیكانی شارەكە و كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەندامێكی لیستی برایەتی لەپشكی یكگرتووی ئیسلامی، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بۆ دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا داواكارین ئەندمانی لیستی برایەتی و رێبوار تاڵەبانیش بگەرێنەوە نێو دانیشتنەكان”.
ئیبراهیم خەلیل، ئەندامی لیستی برایەتی ئە لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”جارێ‌ نازانم ئەوان دەگەرێنەوە نێو كۆبونەوەكانی ئایندەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یاخود ناگەرێنەوە”.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئێمە داواكارین ئەوان بگەرێنەوە بەشداری كۆبونەوەكانی ئەنجومەن بكەن”.
هەروەها ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش لە سەر لیستی گرووپی عەرەبیی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد:”گەیشتوینەتە رێكەوتن لەبارەی ئیداریەكی هاوبەش لە كەركوك بۆ ئەنجامدانی ئەو رێكەوتنەش كارنامایەكمان گەڵاڵەكردوە”.
مەعن ئیبراهیم، ئەندامی لیستی گرووپی عەرەبی، لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بۆ هەواڵ رایگەیاند:”رێكەوتنەكە چەندین خاڵی گرنگی لە خۆ گرتوە، كە خۆیان لە چارەنوسی كارەكانی سەرۆك ئەنجومەن بەوەكالەت یەكلا بكرێتەوە  و تەئیكدكمان لەوە شكردۆدتەوە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن لە هۆڵی ئەنجومەن لەكەركوك بكرێت و بریاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكەشمان رەتكردۆتەوە”.
ئەو ئەندامە عەرەبەی ی ئەنجومەنەكە ، باسی لەوەشكرد:”داوامان كردوە بە زووترین كات پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنێكی نوێ بۆ شارەكە دابنرێت”.

‌ 1052 جار بینراوه‌
11/25/2017 9:42:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved