»  شۆک
سێ گەنج بە تاوانی ساختەكردنی دراو دەستگیردەكرێن




رۆژی 20/11/2017 پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی ساختەكردنی دراوی راگەیاند، كە لەسێ گەنج پێكهاتبوون و هەموویان كوردن.
 پۆلیسی سلێمانی لەپەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبوك بڵاویانكردەوە، كە ئێوارەی 19/11/2017 لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە باندێك دەستگیركراوە كە بڕێك پارەیان ساختەكردووە كە خۆی لە نزیكی 10,000 دەهەزار دۆلار دەبینێتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، ئەو باندە پێك هاتوون لە سێ گەنجی تۆمەتبار و هەمویان بەڕەگەز كوردن، دوای دەستگیركردن ئێستا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لەگرتوخانەی سلێمانی بەندن.

‌ 130 جار بینراوه‌
11/25/2017 9:55:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved