»  باران
كەژەكە: سەدەی بیست و یەكەم دەكەینە بەهاری ژنان




كۆمەڵەی ژنانی كوردستان - كەژەكە، بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەرەوە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا رایدەگەیەنن، كە سەدەی 21 دەكەنە بەهاری ژنان.
 رۆژی 20/11/2017 كەژەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، “25ی نۆڤەمبەر، رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانەوە، توندوتیژیی دژی ژنان لە تیرۆری دەوڵەتی و تیرۆری پیاوانەوە سەرچاوە دەگرێت”.  هەروەها لە راگەیەندراوەكەی كەژەكەدا هاتوە: “توندوتیژیی دژی ژنان لە هەموو وڵاتە پێشكەوتو و پاشكەوتوەكانی جیهاندا لە بەرزترین ئاستیدایە و، ئەمەش جیاناكرێتەوە لە تیرۆری دەوڵەتی و تیرۆری پیاوانە كە لە یەكترەوە سەرچاوەدەگرن”.
لە بەشێكیتر راگەیەندراوەكەدا هاتوە: “بزوتنەوەی ئازادیخوازی ژنان سەركەوتنی خۆی لە چیا و لە شار سەلماندوە، جەنگی سێیەمی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كاتێكدا رودەدات، كە ژنانی كورد لە بواری ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە خۆیان رێكخستووە، بەرخۆدانی ژنان لە چیاكانی كوردستان، شەنگال و رۆژئاوا سەرچاوەی ئومێد و هیوان بۆ ژنانی جیهان، دڵنیاین كە سەدەی 21 دەكەینە بەهاری ژنان.
كەژەكە لە كۆتایی راگەیەندراوەكە داوا لەهەمو ژنانی ناوچەكەدەكات، كە رۆژی 25ی نۆڤەمبەر لە خۆپیشاندانەكان و گردبوونەوەكاندا ئامادەبن و ئازادیخوازی خۆیان دەرببڕن.

‌ 129 جار بینراوه‌
11/25/2017 9:56:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved