»  شۆک
توندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان و رێژەی خۆكوشتن لەناویاندا لەهەڵكشانە




یەكێتی پیاوانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئاستی توندوتیژی بەرانبەر بە پیاوان و رێژەی خۆكوشتن لەناو پیاواندا لەبەرزبوونەوەدایە.
لەساڵرۆژی پیاواندا كە هاوكاتە بە 19/11 هەمو ساڵێك یەكێتی پیاوانی كوردستان بەپێی ئامارێك رونیدەكەنەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەهەرێمی كوردستاندا پیاوان 600 سكاڵایان دژی هاوسەر و كەسوكارەكانیان تۆماركردووە.
راپۆرتەكەی یەكێتی پیاوان ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەماوەی ئەم ساڵدا 60 پیاو كوژراون كە  54 پیاو خۆیان كوشتووە و شەش پیاویش لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە بە هاوكاری كەسانیتر كوژراون.
جێگەی باسە  لە ساڵی 1991ەوە بە فەرمی ئەو یادە هەموو ساڵێك لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە 19ی نۆڤەمبەر دەكرێتەوە و چالاكی جیاواز ئەنجامدەدرێت.
یەكێتی پیاوانی كوردستان تاكە رێكخراوە كە داكۆكی لە مافەكانی پیاو دەكات لە هەرێمدا، لەساڵی 2007 دامەزراوە و ساڵی 2009 مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە، تا ئێستا نزیكەی 7500 ئەندامی هەیە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا.

‌ 136 جار بینراوه‌
11/25/2017 9:56:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved