»  شۆک
گەنجــان و حـــیزب
هوشیار جەمال




گەنجان چینی دیاری ناوكۆمەڵگەن،كەبەچاڵاكترین وپر وزەترین چین ئەژماردەكرێن،دەتوانن كە رۆڵ بگێرن لە خزمەت كردن لەسەرجەم بوارەكانی ژیان وبەڕێوەبردنی ئیدارەی حیزبی و حكومرانی لەهەرێمی كورستان، بەڵام بەداخەوە ئەم چینە چالاكە پڕ وزەیە لە چینێكی چالاكەوە كراوەتە چینێكی ناچالاكی گوێرایەڵی پەراوێزخراو.
ئەگەر سەیرێكی شێوازی بەڕێوەبەردنی حیزبە كوردیەكان بكەین، بۆمان دەردەكەوێت كە زۆربەی جومگە هەستیارو دیارەكانی ناو حیزبەكان كە شوینی بڕیاردانن، بەدەستی كۆمەڵە كەسانێكەوەن كە لە شاخەوە هاتوونەتە شارەكان وماوەی زیاتر لە چارەكە سەدەیەكە حكومڕانیەكی شكستخواردیان لەم هەرێمەدا كردووە، كە بە شێكی زۆریان خاوەنی بڕوانامەی نزمن یاخود هەر هیچ بڕوانامەیەكی ئەكادیمیان نیەو بەشێكیان لە كۆمەڵیك سیاسی بیركورت بەولاوە هیچی ترنین! 
ئەم كۆمەڵە كەسەی كە بە ناوی شۆڕش و ئەزموونەوە نەك هەر گەنجانیان پەراوێز خستووە، واشیان كردووە سەركەوتوو بن لە وەی هەركات بیانەوێت گەنجانە بەكاربهێنن بۆمەبەستی سیاسی خۆیان.
هەردەم سەرانی حیزبەكان لەكاتی دروستبوونی تەنگەژەی ناوخۆو سازدانی خۆپیشاندان كە هەندێك جار گرژی و قوربانیشی لێ كەوتۆتەوە، گەنجانیانی خۆیان ناردۆتە سەر شەقامەكان، دواتریش ئەگەر بە سودی حیزبە كەی خۆی تەواو بووبێت ئەوا خێرا سەركەوتنەكانیان وەك دەستكەوتی سیاسی بۆ خۆیان بردووە، لەكاتی شكستیشدا خۆیان بێ بەری كردووەو گەنجانیش بە تاوانبار ناساندوە.
هەربۆیە پێوستە گەنجانی ناو حیزبە كان چ سیكۆلارو چ ئیسلامیەكان بەئاگا بێنەوەو بە بیری خۆیانی بهێنەوە، كە ئەوە ئەوانن دەبێت حكومڕان بنن و بڕیار بەدەستی حیزبی و حكومی بن، و رۆڵیان هەبێت لە بوونیاتنان و بەرەوپێشچوونی هەرێمەكەیان، نەك كۆمەڵی كەسی بەناو سیاسی بۆ مەبەستی سیاسی و شەخسی و مەرامی تایبەت بە كاریانبهینێن، كەبەشیكی زۆری ئەم سیاسیانە تێوگلاون لە گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی حیزبی و حكومی و رۆڵی دیاریان هەبووە لە شكسهێنانی ئیدارەدانی كوردستان.

‌ 147 جار بینراوه‌
11/25/2017 9:57:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved